وێنە: ڕادیۆ سوید

وەزارەتی دەرەوە دەڵێ پێوەندیمان لەگەڵ بەرپرسانی ئێریتێریا هەڵنەبڕیوە

قسەکانی سەرۆکی ئێریتێریا لەسەر ئەوەی پێوەندیی نێوان سوید و ئێریتێریا هەڵوەشاوەتەوە و هیچ قسەیەک لە نێوان ئەوان و سیاسەتمەدارانی سویددا لەسەر ڕۆژنامەوانی گیراوی سویدی داویت ئیسحاقدا لە گۆڕێدا نییە، وەزارەتی دەرەوەی سویدی تووشی سەرسوڕمان کردووە.

فرانک بێلفراگ سکرتێری وەزارەتی دەرەوە دەڵێ ئەمە ڕاست نییە و دوو ولات پێوەندی و دانوستاندنیان لەسەر داویت ئیسحاق هەڵنەبڕیوە. ئەو بە هەواڵدەریی تێ‌تێی گوت کە ئێمە زۆریش چالاکین و لەگەڵ سەرۆکانی ئەم وڵاتە دانوستاندنی بەردەواممان هەیە.

فرێدریک ڕاینفێڵد سەرۆککوەزیریش جەختی لەسەر هەبوونی گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکانی ئێریتێریا کردەوە و گوتی لەم ڕۆژانەدا کاربەدەستانی سویدی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێریتێریادا لە پێوەندیدا بوون و باڵوێزی سویدیش نزیکەی سی جاران لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە لە پێوەندیدا بووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".