Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
wêne: Erik Feferberg/Scanpix

سوید لە ڕێکخراوی سوپایی ناتۆدا ئەرکی زیاتری دەدرێتێ

سوید ئەمڕۆ لە دوو بەرنامەی سوپاییدا کە لەلایەن ڕێکخراوی ناتۆوە لە کۆسۆڤۆ و ئەفغانستان بەڕێوە دەچێ  ئەرکی دەدرێتێ. هاوکاریکردن لەگەڵ ناتۆ بۆ ئەو وڵاتانەی ئەندام نین لە ڕێی پرۆگرامی ناودێر بە "هەروەز لەپێناو ئاشتیدا" دەکرێ کە سوید لەوەتەی ساڵی ١٩٩٤ەوە لەگەڵدا بووە. یان ئەوەی لە بەرنامەی هەروەزی نێوان وڵاتانی ئاتلانتیکی ئەرووپادا کە لە ساڵی ١٩٩٧ەوە وەک ڕێکخراوی گۆڕینەوەی زانیاری و تاووتوێکردنی پرسی ئاسایش لە نێوان ئەندامانی ناتۆ و وڵاتانی هاوکاردا چالاک بووە.

ئەمڕۆ فرێدریک ڕاینفێڵد لە جڤینی لوتکەی ناتۆ بۆ وڵاتانی هاوکار لە شیکاگۆ وتاری دەستثیک پێشکەش دەکات. جڤینەکە بۆ نموونە باسی قەڵخانی مووشەکی، هەرەوەزی بەرفرەتری سوپایی و بەرنامەی گەشەی زیاتری ناتۆ دەکات بۆ سپاردنی ئەرک بە وڵاتانی نائەندام لە وڵاتی ئەفغانستان کە سوید تێیدا بە دەستپێشخەریی ناودێر بە ئیساف بەشداریی چالاکانەی هەیە.

لەم کۆبوونەوەیەدا هەروەها ستراتیژیی چۆنەتیی کۆتایی‌هاتنی شەڕ لە ئەفغانستان بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدرێ و ئەوەی کە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە چ شێوەیەک دەتوانن دوای ساڵی ٢٠١٤ کە ١٣٠ هەزار سەربازی بیانی ئەفغانستان بەجێدێڵن دەتوانن یارمەتیی ئەم وڵاتە بدەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".