foto:scanpix

پۆلیس و لاوان هەردوولا هۆکاری تەنگژەکانی ڕینکەبین

لە ماوەی ڕۆژانی کۆتایی هەفتەی ڕابوردوو گوێمان لە هەواڵی کەوتنەوەی تەنگژە بوو لە گەڕەکەکانی ڕینکەبی و تێنستا لە ستۆکهۆلم، ئوتومبێلی پۆلیس و فێرگا سوتێنران و ئۆتۆبوس و پۆلیس بەردباران کرا. لەو جۆرە ڕووداوانە کە لە ساڵی 2010 وە لەو ناوچانە نەماوە ئێستا بۆ سەریان هەڵدایەوە؟

-  کاتێک گەنجەکان ئەو ژمارە زۆرە لە پۆلیس دەبینن هەست بە ناڕەحەتی و هەڵاواردن دەکەن،هەست دەکەن پۆلیس هەمیشە بەدوایانەوەیە لێیان ناگەڕێ، ئالێکسی چواردە ساڵان کە لەگەڵ سەدان لاوی تردا شایەتحاڵی ڕووداوەکانی ڕینکەبی بوون دەڵێت پۆلیسەکان بێ هۆ گەنجەکان دەوەستێنن و داوای پێناسەیان لێدەکەن.

ئەو شەوەی پۆلیس بەردباران دەکرا ئەندامی سەنتەری ماڵی گەنجان لە ڕینکەبی گاریب گیونیس لەوێ بوو، ئەویش باس لە هۆکاری ئەو نائارامییەی گەڕەکی ڕێنکەبی وتێنستا دەکات.

- ئەوەی کەمن بیستوومە ئەوەیە کە پۆلیسەکان هەڵسوکەتی نابەجێیان کردووە کە لەگەڵ سروشتی کارەکەیان ناگونجێت، دەشڵێن گوایا قسەی ناشرینیان کردووە، گیونس دەڵێت هەستی (ئێمە و ئەوان) لای هەندێک لەلاوان باوە  و پۆلیس وەک هێزێکی یاریدەدەر چاو لێناکرێت بەڵکە وەک دوژمن.

جا ئەوەی کە بڵاوبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر لە پۆلیس بەبێ هۆ لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە تەنگژەکانی نابێتەوە تەنها هۆکار نییە بەڵکە بەڕای گیونس هەندێک لەو لاوانە هەر حەزیان لەو کارانەیە و پێیان وایە بۆ کات بەسەربردن خۆشە بەڕای گیونێس کە دەڵێ ئەوە ڕێگە چارەیەکی هەڵەیە بۆ خۆ بەتاڵکردنەوە لە ڕق و بێزاریی یان کات بەسەربردن. 

گوێنیس بەردەوامە و دەڵێت هۆکاری دیکەش هەن لە پشت هەڵسوکەوتی ئەو لاوانەوە، بۆ نموونە بێکاری، دواکەوتن لە خوێندن و هەندێکیشیان لە گرووپە تاوانکارەکانەوە گلاون کە ئەو گەنجانە لێیانەوە فێری ئەوە دەبن ڕقیان لە پۆلیس بێت و بەدوای پلەوپایە لە نێو ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە گوایا پیاوی ئازا و بوێرن.

جا چۆن کار لەگەڵ ئەم لاوانەدا بکرێت و چۆن باوەڕیان پێبهێنرێت کە ئەو کارەی دەیکەن لە بەرژەوەندەی خۆیان نییە؟

-  گیونس لە ماڵی لاوانی ڕینکەبییەوە دەڵێت باسی ئەوەمان بۆ کردوون کە بیر بکەوە ئەو ئوتومبێلەی تۆ بەردبارانی دەکەیت کەسوکار یان هاوڕێیەکتی تیا دانیشتووە یان ئەو فێرگایەی دەیسوتێنی مناڵ و کەسی خۆتی لێ بێبەش دەبن.

باس لەوە بوو کە پۆلیس وەک دوژمن چاوی لێدەکرێت و کە لە گەڕەکەکانی ڕینکەبی وتێنساتا بڵاو دەبنەوە لاوەکان هەست بە نادڵنیایی دەکەن و لە هەڵسوکەوتی نەشارەزایانەی هەندێک پۆلیس بێزار دەبن، بەڵام ئەی پۆلیس خۆیان دەڵێن چی؟

-   ئێریک ئۆکێلوند بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیس لە باشووری هەرێمی یارڤایا لە ستۆکهۆلم دەڵێت کە گوێمان لە بەردبارانکردنی پۆلیسە وا دەزانین شتێکی مناڵانەی سادەیە بەڵام دەبێت بزانین کە بەردی گەورەی شەقامەکان دەهاوێژرێتە پۆلیس و کە هەندێ جار جلوبەرگی بەرگرییان لەبەردا نییە ئەو کاتانە پۆلیس توشی سترێس و فشار دێن.

بەڵام بەگشتی ئەو وێنەیەی کە من سەبارەت بە گەڕەکەکانی ڕینکەبی و تێنستا هەمە و لە ئەزموونی دووساڵ کارکردنم لەو ناوچانە ئەوەیە کە زۆرینەی دایکوباوکەکان کەسانی خەمخۆرن و گوێ دەدەنێ ئەمە جگە لەو گەنجانەی کە دژ بە ئاژاوەن، بەڵام ئیتر هەندێک جاریش لەو ناکۆکیانە دەکەوێتەوە.

هاوڕای ئۆکێلوند قەزافی حسێنە کە وەک هاوکاری نێوان لاوەکانی ئەو ناوچانە و پۆلیس کار دەکات، ئەویش دەڵێت ئێمە هاوڵاتییان و گەنجانی ڕینکەبی کار بۆ کۆتاییهێنان بەم جۆرە تەنگژانە دەکەین و چیتر نامانەوێت ڕینکەبی تێک بدرێت ئەویش بە هاوکاری و هیمەتی ئەو هێزە خێرخوازانەی لەو ناوچانەدا هەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".