foto:scanpix

یەکیەتیی ئەورووپا لەسەر پرسی گەشەپێدانی ئابووری کۆدەبنەوە

بۆ چارەسەی قەیرانی ئابووری وڵاتانی یەکییەتی ئەورووپا ئەم ئێوارەیە  کۆبونەوەیەکی تایبەت ساز دەدەن، ئەوەی تا ئیستا لەسەری ناکۆکن ئەوەیە کە قەیرانەکە بە دەستپیوەگرتن یاخود  بە گەشەپێدانی ئابووری چارەسەر دەبێت. قەرزنامە یەکێک لەو پێشنیازانەیە کە بۆ گەشەپێدانی ئابووری خراونەتە ڕوو کە سوید و ئەڵمانیا بە گومانەوە لێی دەڕوانن و سەرەکوەزیرانی سوید فرێدریک ڕەنفێڵت دەڵێت ئەمە ڕێکارێکی سیاسی هەڵەیە و پێشوازی لێناکەین.

-  ئێمە زۆر بە گومانەوە لەو ڕێگەچارەیە دەڕوانین و دیار نییە کە بەچ شێوەیەک ئەو قەرزنامانە بەکاردێت، سەرەکوەزیرانی سوید فرێدریک ڕەینفێلد دەڵێت لە حاڵی حازردا سیستێمێکی ئابووری باش لە ئەورووپادا هەیە کە ڕێ بە قەرزدان بە شێوەی جیاواز دەدات، بەڵام بەم پێشنیازە نوێیە لەسەر بنەمایەکی مەترسیدار هەوڵی گەرەنتی کردنی  ئابووری چەند وڵاتێک دەدرێت.

 پرۆژە قەرزنامە (Projektobligationer) یەکێک لەو پێشنیازانەیە کە بۆ چارەسەری قەیرانە ئابوورییەکەی ئەورووپا هاتۆتە ئارا و کە بریتییە لە سەرمایەگوزاری بۆ نموونە لەسەر ژێرخانی وڵات و ڕەینفێلد دەڵێت سازدانی ڕێگاوبان بۆ نموونە چارەسەرێکی باوە بەڵام لەبری ئەوە دەتوانرێت بۆ نموونە سەرمایەگوزاری لەسەر کەرتی خزمەتگوزارییە یاخود هاندانی بازرگانی .

 ڕێگەچارەیەکی تر یورۆقەرزنامەیە کە ئەمەشیان جێی گومانی فرێدریک ڕەرینفێڵدە و دەڵێت ئەمە ڕێکارێکی سیاسی هەڵەیە گەر بگیرێتە بەر و لەسەر ئەم ڕایەی خۆم سوورم گەر تەنها من و سەرۆکی حوکوومەتی ئەڵمانیا ئانگێلا مارکەل بەتەنها لەو سەنگەرەدا بمێنینەوە.

هێنانە کایەی یورۆقەرزنامە (Euroobligationer) یەکێیکی دی لەو کارڕاییانەی کە پێشنیاز کراوە بۆ هاندانی گەشەی ئابووری لە وڵاتانی ئەندام لە یەکییەتی ئەورووپادا، ئەمە وەک ئامادەگییەک بۆ کۆبۆنەوەکانی ئەم ئێوارەیە کە لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دەبەسترێت و ئامانج لێێ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەوە بۆ ئەو قەیرانە ئابوورییەی وڵاتانی یەکییەتی ئەورووپای تێدایە. ئەوەی تا ئیستا وڵاتانی یەکیەتییەکە لەسەری ناکۆکن ئەوەیە کە قەیرانەکە بە دەستپیوەگرتن یاخود  بە گەشەپێدانی ئابووری چارەسەر بکرێت. هەرچی فەرەنسا و ئەمەریکایە لەسەر ڕێگەچارەی دووەم واتا گەشەپێدانی ئابووری و داهێنانی قەرزنامەیان پێ باشە بەڵام ئەڵمانیا کەیەکێکە لە کۆڵەکە گرنگەکانی یەکییەتییەکە ئەم چارەسەرەی پێ خۆش نییە پرۆفێسۆری بواری ئابووری هارری فلام لە زانکۆی ستۆکهۆلمەوە جەخت لە قسەکانی رەيینفێڵدی سەرەکوەزیران دەکاتەوە و دەڵێت سویدیش پێی خۆش نییە.

 -    پێم وانییە سوید پێشوازی لە هێنانە کایەی قەرزنامەی یورۆ بکات چونکە ئەو جۆرە چارەیە مانای ئەوەیە کە هەموو وڵاتێکی ئەندام بۆی هەیە قەرز وەربگرێت بەڵام ئەگەر بێت و وڵاتێک نەتوانێت قەرەزەکەی بداتەوە ئەوا هەموو وڵاتانی ئەندام ئەرکی دانەوەی ئەو قەرزە هەڵدەگرن، هاری فلام دەڵێت پرۆفێسۆری بواری ئابووری لە زانکۆی ستۆکهۆلمەوە.

هەرچی ڕێگەچارەی دووەمە واتا دەستپێوەگرتن و کاریگەرییەکانی لەسەر ئابووری سوید هارری فلام دەڵێت گەر وا بکرێت کاریگەری خراپی بۆ سەر ئابووری سوید دەبێت. 

-  ئابووری سوید پشتی بە ناردە بەستووە، نزیکەی نیوەی ناردەی سوید بەرەو وڵاتانی یورۆ  دەنێردرێت، جا گەر لەو وڵاتانە دەست بە کاسەی دەوڵەتەوە بگیرێت  کاریگەری باشی بۆ سوید نابێت بەڵام هاندانی گەشەی ئابووری سویدیش دەگەشێنێتەوە.

 هاوڕای فلام پەرلەمانتاری سۆسیالدیموکراتە لە یەکیەتی ئەورووپا ماریتا ئولڤسکوک کە دەڵێت دەبێت چیتر کۆتایی بەو دەستپێوەگرتنانە بهێنرێت کە تا ئێستا پەیڕەو کراوە.

ئولڤسکوگ دەڵێت لەبری دەستپێوەگرتن با سەرمایەگوزرای لەسەر کەرتی گشتی بکرێت و بۆ نموونە گۆڕانکاری لە سیستێمی ووزەدا. بەڵام هاوکارەکەی ئولڤسکوگ بەڵام لەبەرەی ڕاست گیونار هێۆکمارکی مۆدێرات دەڵێت باشتر وایە ئەو بەرگرانە لاببرێت کە لە ئاستی یەکییەتییەکە و ناوخۆی هەر وڵاتێکدا هەیە و بەر لە پێکهێنانی بازاڕێکی هاوبەش دەگرن.  بۆ نموونە یاساکان وا بگۆڕدرێن کە ڕێ بە کێبەرکێی نێوان کارگەکان لە ئاستی وڵاتانی یەکییەتییەکەدا بدات هیۆکمارک دەڵێت بۆ نموونە هاندانی بازرگانی بچووک و وردەفرۆشی کە لە قازانجی کڕیارە و نرخی شتومەک کەم دەکاتەوە.

بەڵام سیاسییەکان چارەسەری سیحرییان نییە کە بە تاکە پێشنیازێک بتوانن کۆتایی بە  کێشەی قەیرانی ئابووری ئەورووپی بهێنن ئۆلیی رێن کۆمیسار لە یەکییەتی ئەورووپا دوێنێ  ڕایگەیەند ، بەڵام دەکرێت کار لەسەر ئەو پێشنیازانە بکرێت کە ئەم ئێوارەیە لە برۆکسل دەخرێنە بەرباس. بەڵام هیچ کامێک لەو ڕێگە چارانەی تا ئێستا پێشنیاز کراون بێ کەموکورتی نین بەڕای هاری فلام پرۆفێسۆری بواری ئابووری.

- فلام دەڵێت هەموو ئەو پێشنیازانەی بۆ چارەسەری قەیرانە ئابوورییەکە دەکرێت لایەنی باش و خراپی هەیە و ئەو کێشەیە شتێک نییە بە ماوەیەکی کورت چارەسەر بکرێت بەڵکە کات دەبات.

جا ئەوەی کە ئەم ئێوارەیە وڵاتانی یەکییەتی ئەورووپا دەگەنە چی،  وەڵامێکی سادە و حازربەدەست نییە، بەڵام دەتوانم بڵێم کە  یەکیەتییەکە لەسەر بەیاننامەیەک کۆدەبنەوە کە بریتی دەبێت لە هاندانی گەشەی ئابووری و نموونەی کۆنکرێتی ڕەنگە ئەوە بێت کە پارەیەکی زیاتر لە کاسەی فۆندی یەکییەتییەکە بدرێتە ئەو وڵاتانەی کە لە حاڵی حازردا لە قەیراندان یاخود بانکی سەرمایەگوزاری سەرمایەکەی زیاد بکات و جەخت لە گەشەپێدانی ئابووری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا بکات. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".