پاداشتی گەرەنتیی چاوەدێری هەم بە خراپ و هەم بە چاک شکایەوە

سەرەی سەردان لە ناوەندی پزیشکی و دەرمانیی بۆ ئەوانەی یەکەمجاریانە زۆر کورت بۆتەوە، ئەمەش ئەنجامی ئەو یەک میلیارد کرۆنەیە کە بۆ گەرەنتیی چاوەدێریی پزیشکی (Vårdgarantin)  لەبەرچاو گیراوە. ئەمەیان راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری کۆمەڵایەتی و نەخۆشەوانی (Socialstyrelsen) دەریدەخا کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە.

بەڵام هاوکاتیش نیشانەی وا هەن کە ئەوانەی زۆرجار پیویستییان بە نەخۆشەوانی و چاوەدێریی پزیشکی هەیە، هەر لەبەر ئەم هۆیە کە یەکەمسەردەران وەپێش دەخرێن، ئەوا کەمتر لە جاران دێنە ناوەندەکانی نەخۆشەوانی.

گەرەنتیی چاوەدێریی پزیشکی (Vårdgarantin) کە لە ساڵی ٢٠١٠دا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوەمافی ئەوە بە گشت هاووڵاتیان دەدات کە  هەر هەمان ڕۆژ کە نەخۆشییەکیان لێ پەیدا دەبێ پێوەندیی بە ناوەندەکانی نەخۆشەوانییەوە (vårdcentralen) بکەن، لە ماوەی هەفتەیەکدا چاویان بە دوکتۆر بکەوێ و لە ماوەی سێ مانگدا چاویان بە پسپۆڕی نەخۆشیش بکەوێ. ئەو پارێزگایانەش کە ئەمە مسۆگەر بکەن، ئەوا لە پارەی لەبەرچاوگیراوی دەوڵەت بۆ سەرە، ناودێر بە (kö-miljarden) بەشیان بەربکەوێ!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".