wêne: Anders Jelmin/Sveriges Radio

مانگرتنی کرێکارانی بیناسازی زیانی گەورەی لێکەوتەوە

دانوستاندنی نێوان یەکێتیی کرێکاران و خاوەنکاران لەو مانگرتنەی ئێستادا هێشتا هەر لە بنبەستدایە. مانگرتنەکە تا ئێستا زیاتر لە نیو میلیارد کرۆنی زیان بەبار هێناوە و بە فرەوانبوونەوەشی بۆ هەر شیرکەتی ئەندام ڕۆژانە لە نێوان ٦٠ تا ١٣٠ میلیۆن کرۆن زیانی بەدواوە دەبێ. ئەم بەراوردکارییە فیدراسیۆنی ٣٢٠٠ کۆمپانیا و خاوەنکارانی بواری پیشەسازی و بیناکاری ناودێر بە (Sveriges Byggindustrier) کردوویەتی.

مانگرتنەکە بۆتە هۆی ئەوەی چەند پرۆژەی گەورەی وەک نەخۆشخانەسازی و دەستپێکردنەوەی ناوەندی ریاکتۆری ناوکیی ئۆسکاشهامن وەدوا بکەون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".