Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

سووکەنەخۆشانیش دەتوانن زیاتر لە ساڵ و نیوێک پارەی نەخۆشییان بدرێتێ

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 23 maj 2012 kl 15.33

تەنانەت سووکەنەخۆشەکانیش دەبێ ماوەی دانی قەرەبووی نەخۆشییان درێژ بکرێتەوە ئەگەر ئەم نەخۆشییە لە داهاتوودا لێیان خراپتر بکات. تەنانەت ئەگەر دەست بە کاریش بکەنەوە. ئەمەیان لە حوکمێکی دادگای بەرزی بەڕێوەبەرایەتیدا دەرکەوت و دەتوانێ ڕێنیشاندەری حوکمەکانی داهاتووش بێت.

حاڵەتەکە پیاوێک دەگرێتەوە کە پاش عەمەلیاتێکی پزیشکی پارەی نەخۆشییەکەی لێسەنرایەوە، ئەمە لەحاڵێکدا کە ئەگەر هاتبا و دەستی بەکار کردباوە ئەوا مەترسیی خراپتربوونی لەشساغی لەسەر دەبوو. حوکمەکە بەو مانایەیە کە کەسانێکی زیاتر پارەی نەخۆشییان دەدرێتێ تەنانەت پاش مۆڵەتی ئەو یەکساڵ و نیوەی پێشتریش چەسپابوو.

کارمەندانی سندووقی بیمە (Försäkringskassan) لەم حوکمە ئاگادار دەکرێنەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".