پارتی ژینگە داوای هەڵوەشاندنەوەی فێرگە ئازادەکان دەکات

چەند کەسایەتییەکی ناسراوەی ئاستی سەرۆکایەتیی پارتی ژینگەی سوید (Miljöpartiet) دەیانەوێ حیزبەکەیان سیاسەتی خۆی بگۆڕێ و چالاکیی فێرگە ئازادە سووددەرەکان ڕابگرێ. لە وتارێکدا کە نوێنەرانی ئەم حیزبە لە لاپەڕەی ئەمڕۆی دێباتی ڕۆژنامەی داگێنزنیهێتردا نووسیویانە باس لەوە دەکەن کە سوودی ئەم فێرگانە دەبنە هۆی جوداوازی و بەپەراوێزبوون و داوا دەکەن کە سوودی چالاکیی فێرگەکان دەبێ جارێکیتر بگەڕێتەوە ناو چالاکییەکەوە، نەک ئەوەی هەڵبگیرێ.
پارتی ژینگەی سوید پێی وایە کە ریفۆرمی فێرگەئازادەکان ئاوای لێنەهات کە لەسەرەتادا چاوەڕوان دەکرا و فێرگەکان ئێستا بوونەتە بازاڕ و تیجارەتخانە!