1 av 2
2 av 2
wêne: Pontus Lundahl/Scanpix.

ڕێکخراوی ئەمنستی ڕەخنە لە سیاسەتی کۆچی سوید دەگرێ

ڕێکخراوی نێونەتەوەیی لێخۆشبوونی گشتی، ئەمنستی ئینترنەشناڵ، ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاوکردەوە و تێیدا بۆوێنە لەبەر شێوەی ڕەفتار لەگەڵ قەیرانی سووریادا رەخنەی توندی لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان گرت.

ئەم ڕێکخراوەیە هەروەها رەخنەی لە سویدیش گرتووە کە لەگەڵ پەناخوازانی رۆمەنی رەفتاری نەشیاوی هەبووە، لە سوید هێشتا ئەشکەنجە بە تاوان داناندرێ کەچی پێویستە بتوانرێ ئەشکەنجەگەرانی بیانی لە سوید مەحکەمە بکرێن، هەروەها گەڕاندنەوەی پەناخوازان بۆ عیراق و ئێریتێریا مەترسیی گیانیی لەسەر وان هەیە. 

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی سویدی ئەمنستی بە رادیۆی سویدی گوت کە سەرەڕای هەموو ئەوانە ساڵی ٢٠١١ لە زۆر لایەنەوە بۆ مافی مرۆڤ ساڵێکی زۆر باش و سەرنجراکێش بووە.

توبیاس بیلستروێم وەزیری کۆچ لە وتووێژێک لەگەڵ ڕادیۆی نێونەتەوەیی سویددا دەڵێ ئەوەندەی ڕۆمەنییەکان بگرێتەوە لەگەڵ بۆچوونی ئەمنستیدا نییە و فایلی ئەو کەسانە بە شێوەی تاکەکەسی چاویان لێدەکرێ، نەک گشتی.
بیلستروێم هوەروەها گوتی ئەو پەناخوازانەی حیراقی و ئێریتێریاییش کە دەرکراون لەبەر ئەوە بووە کە هیچ پێویستییەک بۆ داڵدەدانیان نەبووە. لەم ناوەدا هەم دەزگای کۆچ و هەم دادگای کۆچ لەسەر ناردنەوەی ئەم کەسانە هاوڕا بوون. بیلستروێم ئەوەشی زیاد کرد کە سیاسەتی کۆچی سوید لە راستیدا دەرفەتی ئەوەشی خوڵقاندووە کە ڕێژەیەکی زیاتر لەوەی یاسا نێونەتەوەییەکان بۆی دەچن، لە سوید داڵدە بدات.

 

بیلستروێم لە سەر خاڵێکی‌تری جێڕەخنەی ئەمنستی کە دەڵێ لە سوید ئەشکەنجەگەران داڵدە دەدرێن لەبەر ئەوەی ئەشکەنجە بە شیوەی یاسا بە تاوان دانەنراوە گوتی هیچ مەرجێک لەسەر وڵاتان دانەنراوە کە هەموویان دەبێ یاسای نەتەوەییشیان لەمبارەوە هەبێت چون یاسانێونەتەوەییەکان لەم بارەوە بڕشتی خۆیان هەیە و دادگەکانی سوید بێت و پێویست بێ ئەوا ئەم یاسایانە بەکار دێنن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".