مۆدێراتەکان سێرەیان لە هەڵبژاردنی دوو ساڵی داهاتوو گرتووە

پەر شلینگمانی مۆدێرات واز لە کاری دیوانخانەی حوکوومەت دێنێ و دەگەڕێتەوە سەر کاروباری دیوانخانەی پارتییەکەی، ئەویش بۆ دانانی ستراتیژیی تایبەت بە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٤.

شلینگمان لە پایزی ساڵی ٢٠١٠ەوە سکرتێری تایبەتیی حوکوومەت و سەرەکوەزیر  لە کاروباری پێوەندی و گفتوگۆدا بووە. بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێت، حوکوومەت ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیار لەسەر ئەم خزمەتگۆڕینەی شلینگمان دەدات.

شلینگمان سکرتێری پێشووی پارتی مۆدێرات بوو و دروشمی هەرەدوایی پارتییەکە ئەو داینا کە دەڵێ مۆدێرات، تاکە حیزبی کرێکارانی سویدە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".