wêne: Simon Paulin/Scanpix

پێشنیاز: خانووە کرێکانیش بفرۆشن

خانووی بەکرێ دەبێ بکڕدرێنەوە و ببن بە ئاپارتومانی تاکەکەسی سە‌رقفڵی (ägarlägenheter). ئەمە بە پێی ڕاسپاردەی توێژینەوەیەک کە حوکوومەت ئەمڕۆ بڕیاری لەسەر دەدات. تا ئێستا وا بووە کە ئەم ئاپارتومانانە تەنیا کاتێ دەدران کە تازەساخت بوایەن و خەڵکێکی کەمیش ئۆگریی خۆیان بۆ کڕینەوەی ئاپارتومانەکانی خۆیان نیشان داوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".