wêne: Scanpix

نەخۆشیی سووزەنەک لە ناو ژنانی گەنجدا زێدە بووە

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەنستیتووتی بەرگری لە نەخۆشییە درمییەکان نەخۆشیی سووزەنەک کە بە سویدی پێی دەڵێن (gonorré) لە سوید لە زیادبووندایە. ئەم نەخۆشییە جینسییە زیاتر لە ناو ژنانی گەنجی شارە گەورەکاندا زیاتر بووە. لە پارێزگای ستۆکهۆڵم ڕێژەی ئەم زێدەبوونە لە ناو ژناندا ٨٩ لەسەد بووە. هاوکات ڕێژەی تۆوی ئەو باکتریا سەرسەختانەش کە دژی ئانتی‌بیۆتیک بەرگریی زۆر لە خۆ نیشان دەدەن زیادی کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".