wêne: Scanpix

سوودی بانکەکان لە پارەبەقەرزدانە بۆ کڕینی خانووبەرە

سوودبەخشیی بانکەکانی سوید لە پارەیەک کە بۆ کڕینی خانووبەرە بە قەرزیان داوە، واتا (bolån)، دوو هێندەی سەرجەمی ئەو سوودانەیە بانکەکە لە شوێنی‌تر دەیکات. ئەمە بەراوردکاریی پشکنەری دارایی حکوومەت نیشانی داوە.
سوودی قەرزی خانووبەرە لە یەکەم وەرزی ساڵدا ٢٢ لەسەد بوو، ئەمە لە چاو ١٠ تا ١٣ لەسەدی سەرجەم سوودی چالاکییەکانی‌تری بانکەکان.
پشکنەری دارایی حوکوومەت باس لەوەش دەکات کە مشتەرییەکانی بانک دەرفەت و مافی ئەوەیان هەیە کەلەگەڵ بانکەکەیاندا لەسەر ئەو سوودەی لەبەر قەرزی خانووبەرە دەیدەنە بانک، دانوستاندنیان لەگەڵ بکەن و تا دەتوانن کەمی بکەنەوە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".