wêne: Scanpix

دادگای سویدی: مامۆستایان دەبێ قەبووڵی هەندێ توندوتیژی بکەن

مامۆستایەک کە لەلایەن قوتابییەکەوە لێیدرابوو و شکایەتی مەحکەمەی لێکردبوو قەرەبوو ناکرێتەوە چونکە دادگەی یێللیڤارێ پێی وانییە کە پیشەی مامۆستایەتی دەکرێ لەگەڵ پیشەی پۆلیسدا هەڵسەنگێنرێ. مامۆستا دەبێ جاروبار هەندێ توندوتیژیش قەبووڵ بکات.

فیدراسیۆنی مامۆستایان پاش دەرچوونی ئەم حوکمە دەرهەڵبووە. مێتتا فیەلکنر سەرۆکی فیدراسیۆنی مامۆستایان دەڵێ ئەمە زۆر حوکمێکی سەیروسەمەرەیە و بەر لە هەموو شت ئەوەی کە دەڵێ مامۆستا دەبێ تەحەمولی هەندێ توندوتیژیش بکات. ئەمە نابێ و من دەڵێم نەخێر مامۆستایان تەحەمولی شتی وا ناکەن!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".