wêne: Scanpix. Montage: Sveriges Radio

سوید لە جڤینی دوێنێی یەکێتیی ئەورووپا زۆر ڕازی نەبوو

دوێنێ لە جڤینی لووتکەی یەکێتیی ئەورووپا هەنگاوێکی تریش بەرەو هاوکاریی دارایی وڵاتانی ئەندام هاوێژرا. و بڕیار درا کە لە مانگی یوونیدا ڕاپۆرتێک لەسەر چۆنەتیی ئەم هاوکارییە ئامادە بکرێ.  کەچی وا دیارە سوید لەم جڤینەدا دەورێکی زۆر کەمی هەبووە.

فرێدریک ڕاینفێلد سەرەکوەزیری سوید گوتی ئێمە خۆشحاڵ دەبین بودجەی یەکیتیی ئەورووپا بە شێوەیەکی بەرپرسانە و شیاو بەکار بێنین کە یارمەتیی ئامانجەکانی گەشەی ئێمە بدات بەڵام ئێمە رەخنەشمان هەیە چون پێمان وا نییە هەمیشە هەروەک ئەمڕۆ بێت. بەڵکوو دەڵێین دەبێ ئەو مەرجانەی دیکەش کە بۆ سەرمایەگوزاری هەن دەبێ بکەونە گفتوگۆوە، ئەوەی کە چۆن ئەم پارەیە بەکار بهێنرێت و بە چ شیوەیەک خەرجییەکەی دابەش بکرێت.

فرێدریک ڕاینفێڵد داوای ئەوە دەکات کە موناقەشەیەکی زیاتر لە سەر بودجەی حەوتساڵەی داهاتووی یەکێتیی ئەورووپا بکرێ و دواتر لە بەرامبەر ئەوانەدا بوەستێتەوە کە دەیانەوێ بودجەی نوێ بەکار بێنن بۆ بەرەوڕوونەوە لەگەڵ قەیرانی ئابووری.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".