یاسای قەدەغەکردنی هاوسەرگیریی زۆرەملێیی پێشنیاز کرا

ئەرکان ئەسعەد
8:15 min

ئەمڕۆ پێشنیازی یاسایەک پێشکەش کرا کە هاوسەرگیریی زۆرەملێیی و هاوسەرگیریی کەسانی تەمەن خوار هەژدەساڵ قەدەغە دەکات، گەر ئەو پیشنیازە ببێتە یاسا ئەوا ئەو کەسەی سەرپێچی ئەو یاسایە بکات بە چوار ساڵ زیندانی سزا دەدرێت، ئەمە وەک هەنگاوێک بۆ یارمەتی دانی ئەو لاوانەی کە لە ژێر هەڕەشەی هاوسەرگیریی زۆرەملێییدا دەژین، پێشنیازەکە لەلایەن ئەندامی دادگای باڵای سوید یۆران لامبەرتز پێشکەش کرا.

یاسا چۆن دەتوانێت بەر لە ئەنجامدانی هاوسەرگیریی زۆرەملێیی بگرێت لەکاتێکدا خەڵکیی بۆ نموونە منداڵ بۆ هاوسەرگیری دەبەنەوە وڵاتی خۆیان ؟ ئەی گەنجێکی خوار هەژدە ساڵان چۆن بزانێ کە ئەوەی دەکرێت پێشێلکردنی مافەکانییەتی؟ ئەرکان ئەسعەد ئەم نیوەڕۆیە لە زایەڵەبوو، ئەو باس لە ئەزموونەکانی خۆی دەکات و دڵی بەم یاسایە زۆر خۆشە.          

 

Fråga
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".