دوو بانکی گەورەی سوید ئاستی متمانەیان نزم کرایەوە

لە چوار بانکی گەورەی سوید، دووان، متمانەنامەیەکی ئاستنزمتر لە ڕابردوویان لەلایەن ئەنیستیتووتی متمانەبەخشیی موودی درایێ. نوردییا و بانکی بازرگانی (Handelsbanken) پلەیەک لەو متمانەی پێشوویان داشکا لەحاڵێكدا کە سوێدبەنک و (SEB) هەر هەمان ئاستی متمانەی پێشوویان درایەوە.

هاندلس‌بانکن ڕایگەیاندووە کە هیچ نیگەرانییەکی لەم بڕیاردانە نییە. بێنگت کارلسۆن سەرۆکی چاپەمەنیی هاندلس‌بانکن بە هەواڵنێری بەشی ناوەندیی دەنگوباسی ڕادیۆی سوید، ئێکۆتی گوت کە ئەوان بۆیە نیگەران نین چونکە لەسەرەتای ساڵدا وریاییان لەمبارەوە دابوو و هیچ کاردانەوەیەکی نێگەتیڤیان وەرنەگرتبۆوە و وا دیارە کە بازاڕ ئەمەی گەلێ بە لەسەرەخۆیی لێکداوەتەوە.

بەڵام سوێدبەنک و (SEB) کاتێ لای نیوەشەوی ڕابردوو بڕیاری خۆیان ڕاگەیاند و گوتیان ئەوە دوو بانکەکەی‌ترن متمانەی تەواویان پێ نەبەخشراوە، ئۆخژنیان هاتێ. بەمحاڵەوە هەر هەموو بانکەکان لە ڕوانگەی نێونەتەوەییدا هەر هەمان ئاستی بەرزیان پارێزراوە.

کارتێکەرییەکی نەرێنیی ئەم نزمبوونەوەی متمانە‌یە ئەوەیە کە خەرجی قەرزوەرگرتنەکان بۆ دوو بانکی نووردییا و هاندلس‌بانکن گرانتر تەواو دەبێ چونکە ئێستا مەترسیی قەرزدان پێیان  زۆرتر لە ڕابردوو بەراورد دەکرێ. ئەم مەترسییە لە ڕوانگەی بێنگت کارلسۆنی هاندلس‌بانکنەوە زۆر هندکە. ئەو دەڵێ سەرەرای ئەوەی کە وردەهەواڵی نزمبوونەوەی ئاستی متمانە پێمان دزەشی کرد بەمحاڵەوە بازاڕ هەڵوێستی نارەزایانەی لەسەر بانکەکان نیشان نەداوە.

ئەو دەڵێ باشترە بڵێین ئەو جیاوازییە پارەیەی لە نێوان ئەوەی هاندلس‌بانکن و بانکەکانی‌تر لەبەر قەرزکردنەکانیان دەیدەن، بە سوودی هاندلس‌بانکیش شکاوەتەوە.

ئەنیستیتووتی متمانەبەخشیی موودی لەم پێوەندییەدا چاوی بە سەد بانکدا گێڕاوە. شەوی رابردوو ڕوون بۆوە کە بانکی نەرویژیی (Norske Bank)یش ئاستی متمانەی دابەزیوە. لەم دواییانەدا ٢٦ بانکی سپانیانیی و ١٦ی ئیتالیاییش متمانەی ئاستنزمتریان درایێ. دەگوترێ کە ئەوە قەیرانی یۆرۆ و یارمەتینەدانی حوکوومەتەکان بۆ ڕزگارکردنی بانکەکانە کە ڕەشبینیی گەورەی دامەزراوەی موودیی لێ کەوتۆتەوە.

Fråga
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".