بۆ نەهێشتنی کاری ڕەش دەبێ چاوەدێریی کرێکارانی بواری بیناسازی بکرێ

ئاندێرش بوری وەزیری دارایی سوید ڕایگەیاند کە حوکوومت دەیەوێ سیستەمێکی نوێ بۆ چاودێریکردنی کرێکاران و کارمەندان لە شوێنی کاری بیناسازیدا دامەزرێنێ تا بتوانێ بەر بە کاری ڕەش بگرێ.

بۆری لە کۆڕی دێباتی پەرلەمانیی ئەمڕۆیدا هیوای دەربڕی کە پایزی داهاتوو کاتێ ساڵی نوێی چالاکییەکان پەرلەمان دەست پێدەکات، ئەوا پێشنیازەیاسایەک لەم بارەوە ئامادە بکرێت.

حوکوومەت ئەوە سێ ساڵە پێشنیازی توێژینەوەیەکی لە سەر سیستەمی چاوەدێریی کارمەندان و کرێکاران وەک ئەوەی ئێستا لە ڕیستوورانەکان و سەرتاشخانەکان هەیە پێشکەش کرد تا لە بواری بیناسازیشدا جێبەجێ بکرێ. بەڵام لە گوێن بۆری، دۆزینەوەی شێوازێک بۆ پێناسەکردنی شوێنی کاری بیناسازی دژوارە و ئەمە هۆی وەدواکەوتنی توێژینەوەکە بووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista