مافی پێداچوونەوە تەنانەت پاش حوکمدرانیش

ئەو کەسانەی لەبەر تاوانێک حوکمیان دراوەتێ دەبێ بتوانن لە داهاتوودا لەباری دادناسیدا یارمەتییان بدرێ تا داوای چاوپێداخشاندنەوە بکەن و بەم کارەش لەوانەیە چەندین پێشلێکۆڵینەوەی‌تر سەرلەنوێ بکرێنەوە.

بەگوێرەی هەواڵێک کە ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێت نووسیویەتی ئەمە ناوئاخنی پێشنیازێکە کە حوکوومەت ئەمڕۆ پێشکەش بە پەرلەمانی دەکات بەو ئامانجەی متمانەی دادی کەسانی بەهەڵەمەحکوومکراو بەرزبێتەوە.
بیاتریس ئاسک وەزیری دادەی سوید بەم ڕۆژنامەیەی گوتووە کە وەک ئەسڵێکی بناغەیی کاربەدستان و تاکەکەسان دەبێ متمانەیان بە دروستبوونی حوکمەکە بێ کەچی جاروباریش دێتە پێش کە حوکمێک دواتر بکەوێتە ژێر پرسیارەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".