ژنێک بە گومانی کوشتنی پیاوێک لە کریسەبەریی مالموێ گیرا

شەوی ڕابردوو ژنێکی ٢٩ ساڵە بە گومانی زۆر بەهێزی کوشتنی پیاوێکی ٢٨ ساڵە لە گەڕەکی کریسەبەری لە مالموێ دەردەست کرا. تەرمی کوژراوەکە پاش ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو چەند شاهیدێک گوێیان لە قیژەیەک لە پێپیلکەی بینایەک لە گەڕەکەکەدا بوو دۆزرایەوە. پۆلیسی مالموێ نایەوێ وردەکارییەکانی ئەم مردنە گوماناوییەی کریسەبەری ئاشکرا بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".