Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
foto: Victor Lundberg/Scanpix

بە دەیان وڵات کاری سیخوڕی دژ بە نەیارانیان لەسویددا دەکەن

بە هەزاران هاوڵاتیی بیانی لە سویددا لەوە دەترسن لەلایەن ڕژێمی وڵاتی خۆیانەوە تۆڵەی جیاوازی بیروبۆچوونی سیاسییان لێبکرێتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لەماوەی ئەم دەساڵەی دواییدا نزیکەی بیست وڵات لە ناو سویددا کاری سیخوڕیی و هەڕەشەیان  دژ بە نەیارانیان ئەنجام داوە. بەڕێوەبری لێکۆڵێنەوەکان لە دەستگەی پۆلیسی ئاسایشی سوید سێپۆ(Säpo) ڤیلهێلم ئونگێ دەڵێت ئەو وڵاتانە بۆ نموونە لە ڕێی باڵێۆزخانەکانەوە کاری سیخوڕیی لەسەر نەیارە سیاسییەکانیان ئەنجام دەدەن بەڵام ڕێگەی دیکەش هەن.

-  سیخوڕەکان لە شوینی تری کۆمەڵگەشدا کاری خۆیان ئەنجام دەدەن بۆ نموونە لەڕێی کۆمپانیا دەوڵەتییەکانی فڕینەوە، نوسینگە هەواڵگرییەکان، یاخود لە ڕێی ناردنی پەناخواز کە بەمەبەستی کاری سیخوڕیی خۆیان دەخزێننە ڕیزی ڕێکخراوە بەرهەڵستکارەکانی ئەو ڕژێمانە کە لەسویددا کار دەکەن. بەڕای ڤیلهێم ئونگێ ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی لە ژێ هەڕەشەی چاودێری دان مافی ئازادی ڕادەربڕینیان لە سویدیشدا لێ زەوت دەبێت بۆ نموونە تەنانەت ناشوێرن لە هەڵبژاردنەکانی سویدیشدا دەنگ بدەن.

ئەم زانیارییە هاوکات لەگەڵ هەواڵی ئاشکرابوونی سیخوڕییەکی ئێراندا ئەم هەفتەیە دەرکەوت کە لەسەر فێرخوازێکی زانکۆی شاهانەی تەنکنیکی  (KTH) ئەنجامی داوە و بۆ دەستگە بەرپرسەکانی سوید ئاشکرا بووە. کەسێکی دیکە نەیارێکی ڕژێمی سوریایە کە دژ بە چالاکییەکانی لە سویدا لەلایەن ڕژێمی سورییەوە لەم دواییەدا هەڕەشەی لێکراوە و لەو بارەیەوە بۆ بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت دواوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".