Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

پارەپەیداکردن لە ڕێی فاتوورەی ساختەوە زیادی کردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 28 maj 2012 kl 15.13

پارەپەیداکردن لە ڕێی ناردنی فاتوورەی ساختەوە بۆ کۆمپانیاکان تا دێت زیاد دەکات، ئەمە بەشی پرسی ساختەکاری لە پۆلیسی ستۆکهۆلم ئاشکرایان کردووە. ئەمە کارێکی نوێی ئەو کەسانەیە کە پێشتر بۆ نموونە لە ڕێی بازرگانیی ماددە بێهۆشکارەکان یاخود بەڕێی تاوانکاری دیکە پارەیان پەیدا کردووە. ئەو کەسانە زۆر بەوردی لە مەترسییەکانی ئەو کارەیان  کۆڵیوەتەوە کە ئەگەر پێ بزانرێن سزایەکی سووک چاوەڕێیانە بەڵام ئەگەر ئاشکرا نەبن پارەیەکی باشیان دەست دەکەوێت.

یان ئولسۆن لە دەستگەی پۆلیس ستۆکهۆلمەوە دەڵێت زۆربەی کات ئەو پارانە دەخرێنە بانککۆنتۆیەک لە وڵاتێکی دەرەوەی سوید و ئەو کەسەشی ڕاستەوخۆ کارەکە ئەنجام دەدات گەر توشی سزای زیندانی بێت لەو پارەیە بێبەش ناکرێت. پۆلیسی ستۆکهۆلم دەڵێت لەم ڕۆژانەدا کەسێک بە تاوانی هەڵخەڵەتاندنی چەند کارگەیەکی سوید بە ساڵ و نێوێک زیندانی حوکم درا ئەو کەسە ساڵی پار لە ڕێی کۆمپانیایەکی ساختەوە نزیکەی 23 ملیۆن کرۆنی بە ڕێی ناردنی فاتوورەی ساختەوە کۆکردبۆوە. بەڵام تا ئێستا نازانرێت ئەو پارانە چییان لێهاتووە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".