کۆمەکی سویدی دەبێت دەرئەنجامەکەی دیار بێت

وەزیری کۆمەکی سوید گونیللا کارلسۆن بەنیازە ریفۆرمێک لە سیاسەتی کۆمەکی سویددا بکات بەشێوەیەک بوار بۆ ئەوە بڕەخسێنێت کە باشتر کۆنترۆڵی چۆنییەتی بەکارهێنانی کۆمەک بکرێت و مەرجیش لەسەر وڵاتی کۆمەکوەرگر ئەوە دەبێت کە دەرئەنجامی کۆمەکەکە نیشان بدەن، واتا چیتر کۆمەک لە شێوەی گرێبەست بەمەرجی دەرئەنجام لەگەڵ ئەو وڵاتانە ببەسترێت. تا ئێستا پارتەکانی تری نێو حوکوومەت لەسەر ئەم پێشنیازە دەنگیان نەداوە بەڵام گونیلا کارلسۆنی مۆدێرات دەڵێت تا ساڵی داهاتوو ئەم پێشنیازە ئامادەی جێبەجێکردن دەبێت و ئامانج باشتر بەکارهێنانی ئەو 35 ملیارد کرۆنەیە کە ساڵانە سوید کۆمەکی وڵاتانی پێ دەکات.