foto: scanpix

کۆمێنتی ساختە لە فەیسبووکدا تاوانە

کوڕێکی پانزە ساڵانە لە شاری نۆرشیۆپینگ لەڕێی فەیسبووکی هاوڕێیەکییەوە نامەی بەناوی هاوڕێکەیەوە ناردووە بەو هۆیەوە شکاتی پۆلیسی لێکراوە. دەستبەسەراگرتنی کۆنتۆی کەسێکی دی کە پێی دەوترێت (facerape)، ئەو کارە وەک تاوانی دزیی کۆمپیوتەری چاوی لێدەکرێت و سزاکەی بە پێی ئاستی لادانەکە تاوانە (dagsböter) یاخود نزیکەی دوو ساڵ زیندانییە. بەپێی بەدواداچونێکی دەستگەی پشکنینی کۆمپیوتەر(datainspektionen) کە ساڵی پار ئەنجام دراوە نیوەی گەنجە سویدییەکان توشی ئەو جۆرە کارە هاتوون کە هاوڕێیەکیان بەناوی ئەوانەوە کۆمێنتی سەرسوڕهێنەر بە باش یان خراپ لە ڕێی فەیسبوکەکەیانەوە بڵاو کردۆتەوە  بەڵام کەم لەو گەنجانە سکاڵایان ناردۆتە پۆلیس، بەڕای پسپۆڕی پرسی تاوانەکان هۆکار ئەوەیە کە نازانن ئەو کارە بە تاوانێکی جدی چاو لێدەکرێت و بەپێی یاسا سزای لەسەرە.     

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".