Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

مۆنا سالین نەبووە سەرۆکی سەندیکای جیهانیی کرێکاران

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 28 maj 2012 kl 15.44
Foto: Bertil Ericson / Scanpix

ئەمڕۆ لە خولی دوومی دەنگدانەکاندا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی گشتی سەندیکای جیهانیی کرێکاران  (ILO) کە ئورگانێکی سەر بە نەتەوەکەگرتووەکانە مۆنا سالین دەرنەچوو. سەرۆکی پێشووی سۆسیالدیموکراتەکان مۆنا سالین یەکێک لەو نۆ کەسە بوو کە بۆ ئەو پۆستە کاندید کرابوون. جێی باسە دەبێت دەنگی زۆرینە واتا 56 لە ئەندامان بەدەست بهێنیت بۆ ئەوەی ئەو پۆستە بەریتەوە، بۆ ئەو هەشت کاندیدەی دیکەش کە لە دەنگانەکەدا ماون هەشت خولی دەنگدان بەڕێوە دەچێت لەهەر خولێکدا ئەو کەسەی کەمترین دەنگ بەدەست دێنێ دەچێتە دەرەوەی هەڵبژاردنەکە، واتا تا ئێستا دیار نییە کێ دەبێتە سەرۆکی گشتی سەندیکای جیهانیی کرێکاران – ئۆرگانی نەتەوەیەکگرتووەکان کە کار بۆ پرسی ماف و مەرجەکانی کرێکاران و هەلومەرجی گونجاو لە بازاڕی کاردا دەکات.a

جێی باسە مۆنا سالین لەبەرامبەر هەشت پیاودا لە جنێف بۆ ئەو پۆستە کاندید کرابوو لەساڵی 1919 شەوە کە ئەو ئورگانە هەیە تەنها پیاو سەرۆکایەتی کردووە بۆیە ژنبوونی سالین چاوەڕێ دەکرا بواری بردنەوەی بدات بەڵام دەرئەنجام وا نەبوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".