Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

بەشێکی زۆری بودجەی سێپۆ بۆ بەرەنگاریی تێرۆریزم تەرخان کراوە

بودجەی پۆلیسی ئاسایشی سویدی سێپۆ (Säpo) لەماوەی ئەم دەساڵەی دواییدا دووجا زیادی کردووە، بەشێکی زۆری ئەو بودجەیەش بۆ بەرەنگاریی تێرۆریزم تەرخان کراوە، تەنها لەماوەی ئەمساڵدا زیاد لە ملیاردێک کرۆن بۆ ئەو کارە خەرج کراوە، ئەمە لە ڕاپۆرتی ساڵی 2011 ی ئەو دەستگەیەدا هاتووە کە ئێستا ئاشکرایان کردووە و ڕۆژنامەی (Sydsvenska Dagbladet) بڵاوی کردۆتەوە.

بەپێی ئەو ڕۆژنامەیە زیاد لە نیوەی بودجەی پۆلیسی ئاسایشی سویدی، سێپۆ بۆ نموونە بۆ ئەو پاسەوانانەیە کە کاری ژیانپارێزی دەکەن هەروەها یەکەی دژەتیرۆر بەڵام بۆ نموونە یەکەی دژەسیخوڕی و پاراستن هەروەها کاری پۆلیسی ئاسایی بەشێکی کەمتری لەو بودجەیە بۆ تەرخان کراوە.

 شایەنی باسە لە دوای کارە تیرۆریستییەکانی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە ساڵی 2011 و کوشتنی وەزیری دەرەوەی سوید ئاننا لیند لەساڵی 2003 دا بودجەی سێپۆ زیاد لە دەستگەکانی دیکەی سوید گرنگیی پێدراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".