Foto: Karin Hartmann/Sveriges Radio.

سوید لە پشتگیریکردنی منداڵانی هەژاردا کەمی هێناوە

سوید لە پشتگیریکردنی منداڵانی هەژاردا بەراورد بە 35 وڵاتی دەوڵەمەندی دونیا کەمی هێناوە ، ئەمە لە ڕاپۆرتێکی نوێی ڕێکخراوی جیهانیی مافی منداڵان ،یونیسێفدا هاتووە کە ئەمڕۆ بڵاو کراوەتەوە. ئەو ڕاپۆرتە تەرخان بووە بە وردبوونەوە لە حاڵی ئەو منداڵانەی لە خوار ئاستی هەژارییەوە دەژین و بەدواداچوونی چۆنییەتی پشتگیری لێکردنیان لەلایەن ئەو وڵاتەی تێیدا دەژین. سوید بەروارد بە وڵاتانی دیکەی باکوور خراپترینە وبەراورد بە 35 وڵاتی دەوڵەمەندی دیکەی دوونیا بە پلەی 22 هاتووە.

-  کرستینا هێیلبۆرن یاساناس لە یونیسێف دەڵێت نزیکەی 150 هەزار منداڵ لە سویدا لە هەژاریدا دەژین، ئەو ڕاپۆرتەی یونیسێف هۆشداریی ئەوەمان دەداتێ کە ئەو منداڵانە یارمەتییان پێناگات و ئەو کارڕاییانەی بۆ پشتگیری ئەوان تەرخان کراوە وەک پێویست نایانگاتێ.     

 بەڵام بەشێوەیەکی گشتی سوید لە ژمارەی منداڵانی هەژاردا بەراورد بە 35 وڵاتە دەوڵەمەندەکەی دیکە حاڵی باشە و بەپێی ڕاپۆرتەکە سوید لەم بوارەدا بە پلەی هەشتەم دێت.

 هەر لە ڕوانگەی ئەم ڕاپۆرتە نوێیەوە ڕێکخراوی یونیسێف لقی سوید داوایان کردووە هەرچی زووە حوکوومەت ستراتیجیەتێکی نوێ بۆ یارمەتیدانی منداڵانی هەژار بگرێتە بەر. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista