foto:scanpix

سیستێمی نوێی نمرەدانان جێی گومانە

سیستێمی نوێی نمرەدانان بۆ فێرخوازانی قۆناغی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی جێی گومانە و نمرەکان وەک ئەوەیە لەگۆترە دانرابێت. ئەمە ڕۆژنامەی (Svenska Dagbladet) نوسیویەتی و هەرخۆشیان بەدواداچوونێکیان ئەنجام داوە، داوایان لە چوار مامۆستای بابەتی ژیانداری کردووە نمرە لەسەر هەمان تاقیکردنەوەی فێرخوازان بە سیستێمی نوێ دابنێن، دەرکەوتووە کە ئەو چوار مامۆستایە نمرەی جیاوازیان داناوە کە لە ڕاستی زیرەکیی فێرخوازەکەوە دوور بووە.

جێی بیرهێنانەوەیە لە وەرزی خوێندنی پاییزی ساڵی ڕابوردووەوە سیستێمی نمرەدانان لە باشە، زۆرباشە و نایابەوە (G-,G,VG,MVG) گۆڕدرا بۆ سیستێمێکی نوێ کە ئاستی فێرخواز لە نێوان (F - A) هەڵدەسەنگێندرێت کە ئێف مانای دەرنەچووەیە. بەپێی ئەو سیستێمە نوێیە لە هەندێک بابەتدا ئاستی فێرخواز بەپێی کارامەیی لە وتووێژکردن، ووردی و هەمەلایەنی هەڵدەسەنگێنرێت ئەمە بێ ئەوەی نموونە و پێناسەیەکی ڕوون بۆ ئەوە هەبێت کە بۆ نموونە مەبەست لە هەمەلایەنی چییە؟ جا ئەوەش وای کردووە کە هەر مامۆستایەک لەڕوانگەی خۆیەوە نمرە دادەنێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەحاڵی حازردا نزیکەی 200 هەزار فێرخواز چاوەڕێی بەڵگەی کۆتایین کە لە قۆناغێ ناوەندییەوە دەیانباتە ئامادەیی یاخود لە ئامادەییەوە بەرەو خوێندنی باڵا، چارەنوسیشیان ئەو سیستێمی نمرەدانانە نادڵنیایە دیاری دەکات.

دەستگەی کاروباری فێرگاکان بەنیازە بەرنامەیەکی دیگیتالی وا دابنێ کە نموونە و زانیاری لەسەر بابەتە جیاوازاکان کۆبکاتەوە و بەو شێوەیە هەڵسەنگاندنی ئاستی فێرخواز ئاسان بێتەوە. بەڵام ئەو بەرنامە دیگیتالییە کە چەند جارێک دواخراوە پێدەچێت پاییزی داهاتوو بخرێتە کار.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista