خەڵاتی فێرکاری و خەڵاتی ئاشتی درایە دوو کورد

خەڵاتی فێرکاریی ئەمساڵی شاری ڤێستەرۆس (Västerås stads pedagogiska pris) ئەمڕۆ درایە کوردێک، حەیدەر دیلژەن ئوتلو مامۆستای زمانی زگماکی لە ناوەندی دووزبانان بە دەستپێشخەرییەکی مۆدێرن و داهێنانە ئاسانکاریی بۆ منداڵانی دووزبانە کردووە کە زمانی زگماکی خۆیان، کرمانجی فێرببن، ئەویش لە ڕێی پرۆگرامێک کە لە مۆبیلتەلەفۆن وئایفۆن دادەبەزێنرێت، ئاپپەکە بەناوی (ABC) کوردییە. ئەو بەرنامەیە هانی منداڵانی ڤێستەرۆس دەدات بە شێوەیەکی یاریئامێز فێری زمانی خۆیان ببن. ئەمە کورتەی ڕاگەیاندنەکەی شارەوانی ڤێستەرۆسە لەسەر هۆکاری بەخشینی خەڵاتەکە کە بڕی 25 هەزار کرۆنە و ساڵانە شاری ڤێستەرۆس دەیبەخشێت.

هەر لەبواری بەخشینی خەڵات بە داهێنەرانی کورد لە سوید پێش چەند رۆژێک خەڵاتی ئاشتی لەلایەن کۆمەڵەی ئاشتی و نابژیوانیی سویدییەوە بەخشرایە کۆمیدیانی ناسراوی کورد ئیۆز نوژەن، لە هۆکاری بەخشینی خەڵاتەکەدا هاتووە: ئێۆز نوژەن تێکۆشەرێکی گرنگە بۆ ئاشتی و مرۆڤایەتی کە بە تێکەڵکردنی جدییەت و شۆخیی پەیامە سیاسییەکۆمەڵایەتییەکانی گەیاندووە و بۆتە ئیلهامی کەسانی دیکەش. نوژەن قسەیخۆشی وەک چەکێک بەکاردێنێ تا ناچارمان کات بە پرسی سیاسەت، ئایین و هاومرۆڤایەتیی بچینەوە. 

ئیۆز نوژەن لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە کە ئەو خەڵاتە واتا ئەو پێنج هەزار کرۆنەی وەریدەگرێت دەیبەخشێتە تیپی فوتبۆڵی دالکورد (Dalkurd).

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista