پرۆژە ملیاردییەکە بۆ دۆزینەوەی کار سەرکەوتوو نەبووە

پرۆژە ملیاردییەکەی حوکوومەت بۆ کاردۆزینەوە بۆ ئەو کەسانەی بیمەی بێکارییان تەواو بووە (Utförsäkrade) سەرکەوتوو نەبووە. ئەو پرۆژەیە کە لە پاییزی ڕابوردوودا ڕاگەیەنرا ئامانج لێێ هێنانە کایەی 4400 کاری نوێ بوو لەماوەی سێ ساڵی داهاتوودا لە بواری فەرهەنگیدا و هەر ئەمساڵ 1500 کار بدۆزرێتەوە، بواری کارەکانیش بۆ نموونە مۆزەخانەی گشتیی پاشماوە کلتورییەکان، کار لە مۆزەخانە و ڕێکخراوەکاندا بەڵام بەرهەمی ئەو پرۆژەیە تا ئێستا وەک چاوەڕوانکراو نەبووە و تا ئێستا تەنها 25 کار لە سەراسەری سویددا دۆزراوەتەوە، هەرچی هەرێمی شاری یۆتۆبۆرییە تاکە کارێکی تیا دۆزراوەتەوە. ئەمە ڕۆژنامەی (Göteborg- Posten) نوسیویەتی.    

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".