wêne: Erik G Svensson/Scanpix

بێت و کۆمۆنەکان جێگە بۆ منداڵان لە باخچەی منداڵاندا نەکەنەوە ئەوا دەبێ قەرەبووی دایکوباوکانیان بکەنەوە

نۆرەی درێژ بۆ جێگەی واڵا لە پێشفێرگە، دەتوانێ خەرج بخاتە دەست کۆمۆنەکانەوە.

حوکوومەتی سوید خەریکی توێژینەوەیەکە لەسەر ئەوەی کۆمۆنەکان مەجبووور بکات ئەو دایکوباوکانەی لە کاتی خۆیدا جێ بۆ منداڵەکەیان لە پێشفێرگە (بەخچەی منداڵان)دا نابینرێتەوە قەرەبوو بکاتەوە. هیوای ئەوە دەخوازرێ کە پارەی بەدەست دەتوانێ کۆمۆنەکان لێبڕاو بکات جێگەی زیاتر بۆ منداڵان لە پێشفێرگەکاندا بدۆزنەوە. نیامکۆ سابوونی جێگری وەزیری پەروەردە دەڵێ من بەم پێشنیارەم دەمەوێ مافی بنەماڵەکان لەبەرامبەر کۆمۆنەکاندا بەهێزتر بکەم. با ئەو کۆمۆنانەی بە گوێی یاسا ناکەن تووشی زەحمەتی ببن. وا دیارە هێشتا زۆر تووش نەبوون!

لەوەتەی ساڵی ١٩٩٥ەوە کۆمۆنەکان وەک ئەرک لەسەریان بووە کە لە ماوەی چوار مانگاندا جێیەک بۆ منداڵان لە باخچەی منداڵاندا دەستەبەر بکەن و لە یاسای نوێی فێرگەکاندا ئەم مەرجە لە دەقی یاساشدا نووسراوە.

ئەمە بەو مانایەیە کە پشکنەری فێرگە دەتوانێ کۆمۆنەکان لێبڕاو بکات کە وەک ئەنجامی ئەو نافەرمانییە، تاوانە بداتە دەوڵەت، بەڵام دوای ساڵێک لەوەی ئەم یاسایە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەوا هێشتا هیچ کۆمۆنێک پێویست نەبووە چ تاوانەیەک بدات. توێژەری حوکوومەت هەروەها لە سەر ئەوەش کە کۆمۆنەکان چۆن دەتوانن لە بەجێهێنانی یاساکاندا باشتر بن پێشنیازێکی پێشکەش کردووە.

ئولا سپێننار (Ola Spännar) و بنەماڵەکەی داوای شوێنێکی باخچەی منداڵانیان لە ئێنخێدێ (Enskede)ی ستۆکهۆڵم بۆ کوڕەکەیان کرد. ئەو دەڵێ لە هەموو شوێنێک گەڕاین. دیارە لە نۆرەی باخچەی منداڵانی سەر بە کۆمۆندا بووین. دەکرێ مرۆڤ لە پێنج شەش شوێندا نۆرە بگرێتەوە. ئێمەش وامان کرد. هەروەها جاومان لە گشت ئەو شوێنە ئەهلییانەش کرد کە دەمانزانی. هەروەها لەو بەخچەی منداڵانەی لە ڕێی کۆمەڵەکانی دایکوباوکانەوە بە شێوەی هاوبەش بەڕێوە دەچێ (föräldrakooperativ) یا خود دایەنە تایبەتییەکان (dagmammor). ئەمە خەسارێکی ئابوورییە کە دەتوانێ زۆریش بێ. من دەبوا لە مانگی یوونیدا کارم کردبایە کەچی لە مانگی ئاگوستیدا جێمان بۆ منداڵەکە درایێ. ئەو کاتیش پارەی دایکوباوکێتی تەواو ببوو.

ئوللا سپێننار حەوت مانگ لەگەڵ منداڵە سێ ساڵ و نیوەکەی لە ماڵدا مایەوە هاوکات لەگەڵ ئەوەی منداڵیکی یەکسالەشی هەبوو.

ڕاپۆرتی دوایی دەزگای فێرگەکان سێ ساڵ کۆنە و ئەمە دەردەخات کە ٤٢ کۆمۆن لەو ٢٩٠ کۆمۆنەی وڵات خۆیان پێیان وابووە کە لە پێشکەشکردنی جێی واڵا لە باخچەی منداڵاندا لە ماوەی چوار مانگاندا سەرکەوتوو نابن. لە گوێن قسەکانی نیامکۆ سابوونی جێگری وەزیری پەروەردە کۆمۆنی یۆتێبۆری یەکێ لەو کۆمۆنانەیە کە هەرگیز لە جێبەجێکردنی ئەم یاسایەدا سەرکەوتوو نەبووە. سابوونی پێی وایە کە کۆمۆنەکان بۆیان نییە بیانووی کەمبوونی لوکاڵ بێننەوە یا خود بێژن کوتوپر منداڵێکی زیاتر لە جاران لەدایک دەبن!

نیامکۆ سابوونی دەیەوێ کە هەم دایکوباوک پارەیەکی گونجاویان لەسەر ناوی قەرەبوو بدرێتەوە بۆ ئەو ماوەیەی لەبەر چاوەدێری لە ماڵەوە لە منداڵەکەیان بەجێی باخچەی منداڵان، و ئەوەی کە بەناچار نەچوونەتەوە سەر کار.

ئوللا سپێنناریش دەڵی ئەم پارەیەی دەدرێ دەبێتە لەچاو ئەو پارەیە بێت کە دایکوباوکەکان زیاتر لەو ماوەیەی بەرنامەی بۆ داڕێژراوە لە ماڵ بمێننەوە و نەچنە سەر کار. ئەو دەڵێ لە ڕاستیدا دەبێ پارەکە بەقەد ئەوەندە بێ کە مرۆڤ لەدەستی داوە، دەنا بە پێی ئەو ڕۆژ و مانگانەی لێبڕاو نەچۆتەوە سەر هەندێ کەمتر بێ.

لە یۆتێبۆری زیاتر لە ١٣٠ منداڵ لە نۆرەی زیاتر لە چوار مانگەی مسۆگەرکراوی باخچەی منداڵاندان. پێنج جاران شکایەت لە کۆمۆنەکەیان کراوە و هیچ جارێک لەو جارانەی پشکنەری فێرگەکان چۆتە سەردانیان، نەبینراوە ماوەی دەستەبەرکراوی لانی زۆر چوارمانگ چاوەڕوانی بەجێبگەیێنن. رۆبەرت هاممارشتراندی سەر بە سوسیالدیموکراتان کە بەرپرسی کاروباری فێرگەکانە لە کۆمۆنی یۆتێبۆری بەداخەوەیە کە وەها بارودخێک هاتۆتە پێش و بەڵێنی دەدات کە زیاتر لەوەی ئێستا بەڕاستی پێویستە، باخچەی منداڵان ساز بکەن و هیوای ئەوە دەخوازێ کە ساڵی داهاتوو هیچ نۆرەیەک بۆ دانانی منداڵ لە باخچەی منداڵان لە یۆتێبۆری پێویست نەبێ!

Fråga
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".