Pontus Braunerhjelm. wêne: CHRISTINE OLSSON / SCANPIX

خێرخوازی لە سوید زیادبووە

"یارمەتیدان لە لایەن سەرمایەداران بەشێکی گرینگە''
2:10 min

خێرخوازی (filantropi) لە سوید بەراورد بە وڵاتانی ئانگلۆساکس تا ئێستا کارێکی دەگمەن بووە. بەڵام لە کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی لەسەر خێرخوازی لە ستۆکهۆلم پۆنتووس براونێریێلم، پرۆفێسۆری بوواری ئابووری، دەڵێ ئاڵوگۆرێک بەڕێوەیە لە سوید و یارمەتی لێقەوماوان لە لایەن سەرمایەداران دەتووانێ ببێت بە تەواوکەری یارمەتی دەوڵەتیی.

پۆنتووس براونێریێلم دەڵێ تاکوو ئێستا داواکردنی پارەی باج بۆ خێرخوازی زۆر بووە و گەیشتۆتە حالێک کە پارەی دەوڵەتیی تەرخانکراو بۆ ئەو کارە چیتر بەش ناکات. بۆیە یارمەتیدان لە لایەن سەرمایەداران بەشێکی گرینگە. هیوادارین کە ئاڵووگۆڕێك بۆ هاندانی خێرخوازی لە ڕێگای پارەی باجەوە بێتە ئارا. بەڵام دەبێ ئاگامان لێبێت خێرکردن لە ڕێگای پارەی باج بۆ کوێ دەچێت.

تاکوو ئێستا خێرخوازی لە سویددا کارێکی باو نەبووە. هاوکات سەرمایەداران داخوازییان ئەوەیە کە بۆخۆیان ئەندازەی باج دیاری بکەن.

بە پێی براونێریێلم سی ساڵ پێش ئێستا خەڵک لەسەر ئە باوەڕە بوون کە ئەگەر باجیان دا هاوکات خێرخوازیان کردووە و بۆیە ویستێکی یەکجار کەم هەبوو لە کۆمەڵگادا بۆ خێرکردن.

براونێریێلم دەڵێ لە کۆمەڵگای ئەمریکیدا یارمەتیدان بە لێقەوماوان شتێکی بەربڵاو بووە و هەر لە کۆنەوە لەسەر ئەو باوەڕە بوونە کە ئەگەر دەوڵەتمەند بووی ئەرکی تۆیە بەشێک لە سەرمەییەکەت بدەیەوە بە کۆمەڵگا.

بە پێچەوانەی سوید لە کۆنەوە خێرخوازی لە ئەمریکا بەربڵاوە و ڕێکخراوانی خێرخواز لە چووارچیوەی یاسای تایبەت کار بۆ ئەو پرسە دەکەن. بە پێی پۆنتووس براونێریێلم خێرخوازی مانایەکی بەربڵاوی هەیە و تەنانەت بە یارمەتیدان بە لێقەوماوان گرێنەدراوا. بەڵکو یارمەتیدان بۆ لێکۆڵینەوە، پڕٶژەی بوواری کولتووری و چەندین ىوواری دیکە بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگا.

پۆنتووس براونێریێلم دەڵێ هیوادارین ئەو کۆنفرانسە هەنگاوێک بيت بەرەو زێدەبوونی زنیاری و هۆشداریی کۆمەڵگا لەسەر خێرخوازی و گرنگیی خێرخوازی بۆ کۆمەڵگاییێکی باشتر.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".