پیاوانی ناوچە هەژارەکان ئاسانتر تووشی هەڵاوسانی شاخوێنبەر دەبن

"'هۆکارێکی گەورەی هەڵاوسانی شاخوێنبەر سیگارکێشانە''
3:05 min

مەترسی هەڵاوسانی شاخوێنبەر لەناو پیاوانی ناوچە هەژارەکاندا زۆرە. بە پێی لێکۆڵینەوەیەککی تازە لە لایەن نەخۆشخانەی سکۆنێ ئەو مەترسییە بە تایبەت لەناو پیاوانی بێکار و ئەوانەی داهاتیان کەمە.

هەرچەند کە مەترسی بۆ پیاوانی ناوچە هەژارەکان و ئەوانەی داهاتیان کەمە زۆرترە ڕادەیەکی کەم لەوانە سوود لەو ئمکانەتەی هەیە دەکەن.

مارتین مێلین، سەرۆکی کلینیکی نەخۆشییەکانی دەمار لە نەخۆشخانەی سکۆنێ، لە ناوچەی چڕبیانی رووسێنگۆرد لە شاری ماڵمۆ کۆبوونەوەیەکی بۆ دانیشتووانی ئەم ناوچەیە پێکهێنا بۆ زانیاریپێدان. بە پێی مێلین گرینگە زانیاری زیاتر بدرێت بە دانیشتووانی ئەو ناوچانەی وەکو رووسێنگۆرد سەبارەت بە مەترسی هەڵاوسانی شاخوێنبەر.

مارتین مێلین دەڵێ بە هۆی ئەوەی کە جیاوازییەکی گەورە هەیە لە نێوان ناوچەکانی هەر شارێک، گرینگە بەوانە ڕابگەین کە لە مەترسی گەورە دان و زیاتر پێویستیان بە پشکنینی پزشکی هەیە. بۆ ڕاگرتنی دادوەریی هەوڵ دەدەین چاوەدێری هەموو خەلکی سوید بێ جیاوازی بکەین.

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئەو پیاوانەی تەمەنیان گەیشتۆتە ٦٥ ساڵ و لە پارێزگای سکۆنێ دەژین بۆ پشکنینی شاخوێنبەر لە نەخۆشخانەی سکۆنێ بانگ کراون. بە پێی مێلین هۆکارێکی گەورەی هەڵاوسانی شاخوێنبەر سیگارکێشانە. گەر پشکنینی پزیشکی دەریخست کەسێک لەبەر مەترسی هەڵاوسانی شاخوێنبەردایە دەبێت نەشتەرگەریی بۆ بکرێت گەرنا ژیانی ئەو کەسە لە مەترسی دایە.

بەڵام لێکۆڵینەوەکە ئەوە نیشان نادات بۆ بە تایبەت پیاوانی دانیشتوویی ناوچە هەژارەکان و ئەوانەی داهاتیان کەمە زیاتر دەکەونە بەر مەترسی تووشهاتن بە هەڵاوسانی شاخوێنبەر.

 دکتۆر مـوونسێف زارووک دەڵێ بە پێی لێکۆڵینەوەکانی من بوواری ئابووری و پەناهندەگیی هۆکاری گەورەن.

هاوکات ئاڵا ئەلحەدداد، دکتۆرا لە کلینیکی دەماری لە ماڵمۆ دەلێ لەوانەیە ئەو کەسانەی لە حاڵەتی مەترسدان مووشکیلاتی دیکەیان هەبێت. زۆربەیان لە بەر شەر پەنایان هێناوا بۆ سوید و لەوانەیە مووشکیلاتی دیکەیان هەبێت کە بواریان نادات سەرنج بەم پرسە بدەن. 

هەروەها نەبوونی زانیاری هۆکارێکی سەرەکیی دیکەیە لە ناوچە هەژارەکان کە بۆ نموونە ئاگایان لەو پشکنینە بێبەرامبەرە نییە کە دەوڵەت بۆی ڕەخساندوون، ئەمە لەکاتێکدایە کە لە زۆربەی پارێزگاکانی سویددا ئیمکاناتی پشکنینێکی پزشکیی هەیە کە پێیدەڵێن (Screening) لە ڕێی ئەو پشکنینەوە هەوڵدەدرێت ئەو شاخوێنبەرەی لە مەترسیدایە بدۆزێتەوە.

 بەڵام بەهۆی نەبوونی زانیارییەوە بۆ نموونە لە گەڕەکە چڕبیانییەکانی شاری مالمیۆ ڕوسەنگۆرد بە نموونە تەنها ٧٠ لەسەدی پیاوان دەچن بۆ پشکنین بەروارد بە ناوچە خۆشگوزەرانە کەمبیانییەکانی ئەو شارە وەک لۆمما، ڤێللینگێ و سڤێدالا کە  ٩٠ لەسەدیان سوود لەو پشکنینە وەردەگرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".