عومەر شێخمووس (لە فەیسبووکی ناوبراو وەرگیراوە)

گەلۆ سوید دەوری نێونجیکاری لە کێشەی سووریادا دراوەتێ؟

عومەر شێخمووس: سووریا، ئەمریکا و سوید
7:15 min

 هیلەری کلینتۆن وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەردانێک هاتە ستۆکهۆڵم و بۆ نموونە چاوی بە فرێدریک راینفێڵد سەرۆکوەزیر و کارل بیلد وەزیری دەرەوەی سوید کەوت. بەشێکی بەرچاوی گفتوگۆکانیش هەروەک راگەیەنرا لەسەر ڕەوشی سووریا بوو.

لە عومەر شێخمووس سیاسەتزان و سیمای ناسراوی بەرهەڵستکاری کوردی پارچەی سووریا دەپرسین کە بۆ چی سوید بۆ مەبەستی ئەم سەردانە‌ی کلینتۆن لە سەر رەوشی سووریا هەڵبژاێردراوە، ئەویش لەبەربەری کۆبوونەوەی ڕۆژی ڕابردووی سەرۆکانی یەکێتیی ئەورووپا لە سەنت پێترزبورگی ڕووسیا کە تێیدا بۆنموونە باسی سووریا تەوەرێکی سەرەکیی لێدوانەکان بوو؟

   

جێی باسە کە بەرپرسی چاپەمەنیی وەزارەتی دەرەوەی سوید نەیەویست بووچونێک لەسەر ئەم باسە کە سوید دەوری نێونجیکاری لە کێشەی سووریادا پێ سپێردراوە، بدات. هەوڵ دەدەین لەم بارەوە لەگەڵ سکرتێری چاپەمەنیی کارل بیلد وەزیری دەرەوەدا پێوەندی بگرین.


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".