Foto: Björn Larsson Ask/Scanpix.

سوید پێویستی بە هێنانی زبڵی وڵاتانی دیکەیە

سوید بە ملیاردەها کرۆن بۆ بەرهەمهێنانی وزە و گەرمی لە ڕێی سوتاندنی زبڵەوە تەرخان دەکات، ئەمە لەکاتێکدایە کە ماددەی خاو واتا زبڵ بۆ بە ئەنجامگەیاندنی ئەو پرۆسەیە لە سویددا کەمە هەربۆیە چاوەڕێ دەکرێت سوید بۆ ئەو کارە پشت بە زبڵی وڵاتانی دیکە ببەستێت. لەهەمانکاتدا ڕێکخراوەکانی ژینگە پارێزی نیگەرانی ئەوەن کە بەکارهێنانی زبڵ و پرۆسەی سووتاندنی زەرەر بە ژینگە بگەیەنێت.

-   ئێمە توانایەکی بێسنوورمان لەو بوارەدا هەیە، کۆمپانیای بەرهەمهێنانی وزەی دیکەش هەن کە پلان بۆ زیاتر بەرفراوانکردنی ئەو سنوورە دەدەن، ڤێنێ ڤیکڤیست بەڕێوەبەری گشتی کۆمەڵەی بەرپرس لە زبڵ دەڵێت ئەم گرنگی پێدانە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە وزەی بەرهەمهێنراو لە سوتاندنی زبڵ بۆتە وزەیەکی سەرنجڕاکێش و ئارەزووی زیاتری لەسەرە.  بۆ ئەوەش نە تەنها زبڵی سوید بەڵکە زبڵی وڵاتانی تریش پێویستە.   

 لە حاڵی حازردا نزیکەی سی بنکەی بەرهەمهێنانی وزە لە سویددا هەیە کە ساڵانە زیاد لە پێنج ملیۆن تەن زبڵ دەسوتێنن.  بەڵام ئێستا ئارەزوویەکی زۆر لەسەر دامەزراندنی بنکەی سوتاندی زبڵ بۆ بەرهەمهێنانی وزە هەیە و لە زۆربەی کۆمۆنەکانی سویددا لە جۆرە بنکانە هەیە، جا گەر بێت و ئەو بنکانەی بۆ ئەو مەبەستە پلانیان بۆ دانراوە دابمەزرێن ئەوا سوید لەماوەی شەش بۆ هەشت ساڵی داهاتوو  لەسەدا 30 زبڵی زیاتر بەروارد بە ئێستا دەسوتێنێت 

بەپێی ڕێکخراوی کاروباری تایبەت بە تاوتوێکردنی زبڵ (Avfall Sverige) لە داهاتوودا زبڵی ناوخۆی سوید بۆ ئەو جۆرە وزەیە بەش ناکات و دەبێت نزیکەی ملیۆنێنێک تەن زبڵ لە وڵاتانی دیکەوە بهێنێت بۆ بەرهەمهێنانی وزە و گەرمی. ئەمە لەکاتێکدایە کە دەستگەی بەرهەمهێنانی گەرمیش سەرمایەگوزاری لەسەر هەمان سەرچاوە دەکات، ئەمە دژ بەو ڕێنماییەکانی یەکیەتیی ئەورووپا و پلانەکانی سوید خۆشییەتی کە داوای بەکارهێنانەوەی زبڵ دەکەن وەک ماددەی خام نەک سوتاندنی واتا هەر لەسەرەتاوە بەر بە کۆبوونەوەی زبڵ بگیرێت لەبری پلاندنان بۆ سوتاندنی.  

-  ئێمە ئەم جۆرە گەشەیەمان پێ باش نییە بەڵکە  دیسان بەکارهێنانەوەی ماددەکانە و بەرگرتنە لە کەڵەکەبوونی زبڵ گرنگترە، کاتارینا ئیۆستلوند لە دەستگەی پاراستنی سروشت (Naturvårdverket)  دەڵێت.     

 بەڵام تا ئێستا و تا داهاتوویەکی نزیکیش هەردوو دەستگەی پرسی زبڵ و پرسی سروشتپارێزی لەسەر ئەوە کۆکن کە لەبری کەڵەکە بوونی زبڵ و ئەمبارکردنی وەک لە زۆربەی وڵاتان دەکرێت سوتاندندی باشترە. ئیۆستلوند دەڵێت ڕاستە بو شیوەیە گەرمی و وزەمان دەست دەکەوێت بەڵام هیوادارم ئەمە نەبێتە ئامانج بەڵکە لەبری ئەوە بەر لەکەڵەکە بوونی زبڵ بگیرێت.      

گەر وڵاتانی دیکەی ئەورووپا بەهەمان شێوەی سوید وزە لە پاشماوەو زبڵ بەرهەم بهێنێت ئەوا نزیکەی یەک لەسێی ئەو ئامانجەی کە بۆ کەمکردنەوەی گازی ژینگە شێوێن دانراوە دێتە دێ. ئەمە لە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی پرسی زبڵ (Avffal Sverige) دا هاتووە کە پێش چەند ساڵێک پێشکەشیان کرد.  بەڵام لەهەمان کاتددا ئەوانیش هەروەک دەستگەی سروشتپارێزی دەڵێن  باشتر واتە سوتاندندی زبڵ نەبێتە ئامانج لەبری ئەوە بەر بە کەڵەکەبوونی زبڵ بگیرێت.   

لەهەمانکاتدا ڕێکخراوەکانی ژینگە پارێزی نیگەرانی ئەوەن کە بەکارهێنانی زبڵ و پرۆسەی سووتاندنی زەرەر بە ژینگە بگەیەنێت. سڤانتێ ئاکسەلسۆن  سکرتێری گشتی کۆمەڵەی ژینگە پارێزی دەڵێت هەموو ئەو بیرۆکە و ئامانجەی سوید هەیەتی کە ببێتە وڵاتی ڕزگارکردنی ئەورووپا لە زبڵ، کارێکی شێتانەیە و سێ جار هەڵەیە.

 -  یەکێک لە دەرئەنجامەکانی سوتاندنی زبڵ پیسبوونی هەوایە بە دەرچەی جۆراوجۆر، دووەم کەڵەکەبوونی پاشماوەی کیمیاوییە و هەروەها پێویستی بە بیست هەزار لۆری بۆ گواستنەوەی زبڵ لە وڵاتانی دیکەیەوە کە ئەم گوێزانەوەیەش بۆ خۆی سەرچاوەیەکی تری پیسبوونی ژینگەیە.

نەخێر وانییە، یوان سوندباری ئەندازیار و لێکۆڵەوەر لە بواری بەکارهێنانەوەی زبڵ لەگەڵ ڕای سڤانتێ ئاکسلسۆن نییە و دەڵێت بە هێنانی زبڵی وڵاتانی تری ئەورووپا و بەرهەمهێانانی وزە و گەرمی ،ئەورووپا لە مەترسی پیسبوونی ژینگە ڕزگار دەکەین چونکە کۆبونەوەی زبڵ یان ئەمبارکردن و لە گۆڕنانی بۆ خۆی سەرچاوەی پیسبوونی ژینگەیە.        

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".