1 av 2
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ
2 av 2
ئارام ڕەزایی

لەمڕۆوە: پێشبڕکێکانی تۆپی پێی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا

پیشبڕکێی جامی وڵاتانی ئەورووپا
6:44 min

ئەمڕۆ چواردەهەمین خولی پێشبڕکێکانی فوتبۆڵی یۆرۆ ـ جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ـ دەست پێدەکات و تا ڕۆژی یەکی مانگی حەوت دەخایێنێ. پێشبڕکێکان لە دوو وڵاتی پۆڵۆنیا و ئوکرایین بەڕێوەدەچن و ١٦ تیپی ئەورووپایی و بۆ وێنە سوید تێیدا بەشدار دەبن. ئەمساڵ سێهەمین جارە کە دوو وڵات بە شێوەیەکی هاوبەش میوانداری لە بەشداران دەکەن.

یەکێ لە هیوا گەورەکانی سوید لەم پێشبڕکێیانەدا یاریزانی بەدەنگوناو زلاتان ئیبراهیمۆڤیچە کە لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری ڕادیۆی سوید باسی ئامادەیی لەش و دەروونیی خۆی دەکات.

ئەمڕۆ چواردەهەمین خولی پێشبڕکێکانی فوتبۆڵی یۆرۆ ـ جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ـ دەست پێدەکات و تا ڕۆژی یەکی مانگی حەوت دەخایێنێ. پێشبڕکێکان لە دوو وڵاتی پۆڵۆنیا و ئوکرایین بەڕێوەدەچن و ١٦ تیپی ئەورووپایی و بۆ وێنە سوید تێیدا بەشدار دەبن. ئەمساڵ سێهەمین جارە کە دوو وڵات بە شێوەیەکی هاوبەش میوانداری لە بەشداران دەکەن.

زلاتان دەڵێ دەبێ دان بەوە دابنێم کە هەستێکی زۆر باشم هەیە و تەواو لە فۆرمی پێویست دام و هەموو شت بەو جۆرەی کە پێویستە دەچێتە پێشەوە و شانسی ئەوەم هەبووە تەندروست بم. هەروەها لە باری دەروونیشەوە زۆر باشم و هیچ گلەییەکم نییە!

زلاتان پێشتر چەند وردە برین و نارەحەتیی بچووکی لەشی لێ پەیدا ببوو، هەروەها تەمەنیشی زۆرتر بووە و ٣١ ساڵی تەمەنە و ئەمە لە دنیای وەرزشدا مانای ئەوە دەدات کە کاتی ئەم پاڵەوانە وردە وردە لە کۆتایی خۆی وەک یاریزانێک نزیک دەبێتەوە. بەڵام زلاتانیش خۆی ئەم ڕاستییە دەزانێ بۆیە بە وەرزشی شیاو، باڵانسی پێویستی لەشی خۆی ڕاگرتووە.

زلاتان هیچ نیگەرانی یارییەکانی ئەمساڵی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا نییە و دەڵێ کاتێ گەنجتر بووم شەوانە نەدەنووستم و بیرم لە تیمەکانی خەنیمم دەکردەوە بەڵام ئێستا دەزانم دەبێ چی بکەم و بەهێچ جۆریك کاتی زیادی بۆ شتی وا تەرخان ناکەم! چونکە دەزانم دەبێ لەبەرامبەریان چ بکرێ!

ئەمساڵ هەروەها سەد ساڵیش بەسەر یارییەکانی ١٩١٢ی ئولەمپیکدا تێپەڕی کە لە ستادیۆن کران بۆیە هەر بەم بۆنەوە ڕێورەسمێکی تایبەتی وەرزشی فەرهەنگی بەڕێوە دەچێ لەسەر ناوی (Arena Stockholm 1912–2012 Hundra år av idrott och kultur) و چەند ناوچەیەکی ستۆکهۆڵم بە شێوەی پێشبڕکێی رەنگاوڕەنگ خۆیان بۆ پێشوازی لەم بەرنامەیە ئامادە دەکەن. ئەم جەژن و پێشبڕکێیانە بۆ نموونە لەلایەن کومیتەی سویدی ئولەمپیکەوە ئامادە دەکرێن. هەر ئێستا لە گەڕەکی شەرهۆڵمن هەڵکەوتوو لە باشووری ستۆکهۆڵمیش چەند کێبەركێیەک بەڕیوە دەچن و ئارام ڕەزایی کە خۆی گەنجێکی یاریزانە لە تۆپی پێ و هەندێ وەرزشی‌تریشدا وەک راهێنەر کار دەکات. کاک ئارام راستەوخۆ لە شەرهۆڵمنەوە! بەخێر بێیت!

Fråga
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".