کوردێکی سوید بوو بە سەرۆکی ئەنجومەنی نەتەوەیی سووریا

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دوکتۆر عەبدولباست سەیدا، هاووڵاتیی سویدیی بەڕەگەز کورد بە زۆرینەی دەنگ وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نەتەوەیی سووریا هەڵبژێردرا. بەم چەشنە سەیدا کە هەژدە ساڵ لە سوید و لە شاری ئوپسالا ژیاوە، بۆ ماوەی سێ مانگ دەبێتە سەرۆکی ئەم ئەنجومەنەی پیشتر بورهان غەلیوون سەرۆکی بوو و پاش ڕەخنەیەکی زۆر، ئەم بەرپرسییەی لێسەنرایەوە.
ئەم بەیانییە لەوتووێژێکی تەلەفۆنیدا نوێنەری فۆلکپارتی لە پەرلەمانی سوید ''ئیسماعیل کامیل''مان دواند کە هەم لە شاری ئاموودێی کوردستانی سووریا و هەم لە ئوپسالا، دراوسێی عەبدولباست سەیدا بووە.