Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەم ئێوارەیە یەکەم یاریی سویدە لە پاڵەوانێتی وڵاتانی ئەورووپادا

تیمی سوید لە گۆرەپانی یاریدا: وێنە سکانپیکس

ئەم ئێوارەیە ڕێک سەعات 8:45 سوید بەرامبەر ئوکرانیا دەوەستێتەوە، ئەمە لە یەکەم یاریی سویددا لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی تۆپی پێی وڵاتانی ئەورووپای 2012، ئامادەیی و چاوەڕوانییەکان لە تاوانەکانی تیمی سوید جۆراو جۆرن بەڵام هیوا یەکە و هەموو چاویان لە ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێ زلاتان ئیبراهیمۆڤیچە گۆڵی بردنەوە تۆمار کات.

 -  ڕاشکاوانە دەبێت بڵێم کە وەزع زۆر باشە ،هەر زۆر باش، ئامادەییەکی باشم هەیە و زلاتان دەڵێت بەختیاریشم کە ئەوەندە تەندروستم و لەلایەنی دەروونیشەوە هەر زۆر ئامادەم، یانی هیچ بیانوویەکم بۆ سکاڵا و بۆڵە نەماوە.

زلاتان بوو کە بە تۆمارکردنی گۆڵی دووەم بەرامبەر بە سربیا ڕۆژی سێشەممەی ڕابوردوو سویدی بردە پاڵەوانێتی تۆپی پێی وڵاتانی ئەورووپا کە لە ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە ئەو پاڵەوانێتییە دەستی پێکردووە و لە پۆلۆنیا و ئوکرانیا بەڕێوە دەچێت، ئەو پاڵەوانێتییە کە تا یەکی مانگی داهاتوو واتا یولی بەردەوام دەبێت شانزە باشترین تیمی  تۆپی پێی ئەرورووپی تێیدا لەسەر جامی بردنەوە پێشبڕکێ دەکەن.

 جا سوید هەرچەندە لە یارییەکانی سەرکەوتن بۆ ئەم پاڵەوانییتییەدا دڵخۆشانە سەرکەوتنی بەدەست هێناوە بەڵام هێشتا نیگەرانی سەبارەت بە ئامادەییەکانی تیمی سوید لەم پاڵەوانییتییەدا هەیە، ئیتر هەر لە هێڵی بەرگری، ناوەند تا دەگاتە هێرشبەران نیشانەی پرسیاریان لەسەرە. ئێریک هامرێن ڕاهێنەری تیمی سوید دەڵێت.

-  هێشتا پرسیارە کە ئاخۆ یوان ئولسۆن یان ئەندریاس گرانکڤیست لەگەڵ ئولوف مێلباری ببنە دوانەی بەرگریی دوای هێڵی ناوەند ؟ ئەی کێ دەبێتە یاریزانی هێڵی ناوەند لەگەڵ کیم شێلسترێۆم؟ ئەندریاس سڤێنسۆن یاخود راسموس ئێلم؟ ئەی کێ لە هیڵی هێرشبەریدا لەگەڵ گەورە ئەستێرە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ دەبێت؟ خۆ یوان ئێلماندەر بەهۆی نالەباری تەندروستییەوە پێناچێت پێ ڕابگات، ئینجا ماوەتەوە ئولا تۆیڤۆنسۆن و مارکوس روسەنباری یەک لەو دوانە ببنە هێرشبەر لەگەڵ زلاتان.

ئێریک هامرێن دەڵێت بەڵام تا ئێستا ئامادەگییەکان زۆر باشن و هەردوو خێوەتگەی ڕاهێنانەکە لەبەردەم ئەم پاڵەوانێتییەدا کە لە لە ڤیسبی لە دوورگەی گۆتلاند و ئەوی دیکەش لە ستۆکهۆلم بوو زۆر باش بەڕێوە چووە. 

 -   لەکاتی ڕاهێنان و خۆئامادەکرن بۆ ئەم پاڵەوانێتییە لە خێوەتگەکانماندا هەوڵی کۆکرنەوەی وزە و لێکنزیکبوونەوامن داوە هەرچەندە ئاووهەوای ستۆکهۆلم سارد و باراناوی بوو بەڵام هەموو شتەکان باش چۆتە پێش و ئامادەین.

تیمی تۆپی پێی سوید ڕۆژی چوارشەممەی ڕابوردوو بوو بەرەو ئوکرانیا کەوتنە ڕێ لەوێ لە هۆتێلێک دوو میل دوور لە کییەڤی پایتەخت دەمێننەوە، جا یەکەم یارییان کە ئەم ئێوارەیە لەبەرامبەر ئوکرانیایە بەتەوەسەوەوە هەوادارنی تۆپی پێ لە ئەنجامەکەی دەدوێن بەڵام دوای ئەو یارییە ئینجا ڕۆژی هەینی پانزەی یولی سوید بەرامبەر بە ئینگلتەرا دەوەستێتەوە بەڵام هەفتەی داهاتوو ڕۆژی سێشەممە سوید بەر فەرەنسا دەکەوێت. دەر ئەنجامی ئەم چەند یارییە و گروپی بەشدار ئەوەیەکە باشترین دوو تیمی واتا دوو تیمی براوەی ئەم چەند یارییە بەرەو قۆناغی چارەکی کۆتایی (kvartfinal) سەر دەکەون.   

 ئەمە چواردەهەمین  پاڵەوانێتییەی تۆپی پێی ئەورووپایە کە سوید بۆ پێنجەهەمین جار بەشدارە تێیدا، بەڵام  سوید لەم پاڵەوانێتییەدا مێژوویەکی ڕووناکی نییە، ئاخر یەکەم پاڵەوانێتی لە ساڵی 1960 دەستی پێکرد بەڵام هەشت پاڵەوانێتیی پێچوو تا سوید بۆ یەکەم جار ساڵی 1992 توانی بگاتە ئەم پاڵەوانێتییە، ئەو کاتەش بەشداری سوید پێویستی بە بردنەوە نەبوو بەڵکە خۆی وڵاتی میواندار بوو لەم پاڵەوانێتییە، بەڵام ئەوەی کە جێی باسە پاڵەوانێتی ساڵی 2004 بوو کە لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا سوید کرایە دەروە و پێناچێت ئەم جارەش سوید لەم قۆناغەدا دەربچێت لە گورپێکدا کە فەرەنسا و ئینگلتەرای تێدا بێت،  بەڵام گریمان زلاتان گۆڵەکانی بردنەوە تۆمار دەکات و ئەگەر  سوید بەرەو قۆناغی پیش کۆاتایی سەربکەوێت.

-  مەدالیای ئەو بردنەوەیە دەچێتە پێشەنگی هەموو مێدالیاکانی پێشترم، بێگومان، ئەوە شەرەفێکی گەورەیە بۆ هەموو تیمی سوید، ئاخر هەر ئەوەی کە فانیلەی یارییەکە لەبەر دەکەین و دەچینە گۆڕەپانی یاریی  بۆخۆی گەورەییە، ئەی کاتێک دێینەوە و وڵات پێشوازییمان لێ دەکات، باوەڕناکەم شتێک لەوە گەورەتر هەبێت زلاتان لە خەونی بردنەوەی قۆناغی چارەکی کۆتاییدا دەڵێت.

Fråga
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".