Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

گەلی لیبراڵ: دەبێت زمانی سویدی بزانیت تا ببیتە هاوڵاتیی سویدی

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 12 juni 2012 kl 10.46
Jan Björklund, Foto:Scanpix

ڕێسای دەرماڵەی دایکوباوکایەتی  دەبێت بگۆڕدرێت تا چیتر نەبێتە بەرگر بۆ ژنانی بیانی کە فێری زمانی سویدی ببن، خوێندنی زمانی سویدی دەبێت سەنگی لەسەر کار بێت و بۆ ئەوەی کەسێکی بیانی پێناسەی هاوڵاتیی سویدی وەربگرێت دەبێت زمانی سویدی بزانێت. ئەمە سێ لەو پێشنیازانەیە کە پارتی گەلی لیبراڵ ئەمڕۆ ڕایانگەیاند و بەشێکە لە سیاسەتی هاوگونجی نوێی ئەو پارتە.

-دەبێت هەوڵ بدرێت باوەڕیان پێ بهێنرێت، خۆ ناکڕیت هەر لەیەکم هەوڵەوە وازبهێنیت، یان بیۆرکلوند وەزیری کاروباری خوێندن لەسەر پارتی گەلی لیبراڵ دەڵێت ئەگەر لەسەر حەق بیت دەبێت هەوڵ بدەیت ئەوانی دیکەش بهێنیتە سەر باوەڕەکەت. جا ئێمە باوەڕمان وایە کە بۆئەوەی کەسێک لەگەڵ کۆمەڵگەی سویدی بگونجێت دەبێت زمانی سویدی بزانێت. ئاخر ئەوە مەرجێکی بنەڕەتییە تا بتوانیت کار بکەیت و لەگەل ئەو کۆمەڵگە نوێیە تێکەڵ بیت.

بەڵام ئەوەی کە مەرجی فێربوونی زمانە ئەرگومێنت و بەڵگەی نوێمان هەیە بۆ دووبارە پێشنیاز کردنەوە، بۆ نموونە پێش بیست ساڵ لەمەو بەر کە پەنابەر لە وڵاتانی وەک ئەورپییەوە یاخود وڵاتی وەک ئێران و وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهاتن کەسانێک بوون کە خاوەن بەڵگەنامەی خویندن  بوون، بەڵام ئیتر لەم ساڵانەی دواییدا پەنابەران زیاتر لە وڵاتانی وەک سوۆماڵ، ئەفگانستانەوە دێن لەو وڵاتانەدا خوێندن بنەمایەکی بەهێزی نییە ئەمەش دەمانخاتە بەردەم ململانێیەکی گەورەتر بۆ زووتر گونجاندنی ئەو کەسانە و کاردۆزینەوە بۆیان. بۆ ئەوەش دەبێت زمانی سویدی فێرببن.

بەڵام هێشتا ئەو پرسیارە دەمێنێتەوە کە فێربوونی زمانی سویدی چ پەیوەندییەکی هەیە بە هاوڵاتیی بوونەوە؟

-  ئەوە وەک هاندەرێک بەکاردێت، چەند وڵاتێکیش بۆ نموونە نەرویج ئەو مەرجەیان خستۆتە کار، بیۆرکلوند دەڵێت بەڵام هێشتا ماوەیەکی کەم بەسەر بەگەڕخستنی ئەو ڕێسایەدا لە نەرویج ڕۆشتووە تا بزانین کاریگەری ئەو مەرجە چییە، بەڵام ئێمە پێمان وایە ئەو مەرجە هاندەرێکی باشە بۆ فێربوونی زمان و هاوگونجی.

پارتی گەلی لیبراڵ لەو بەندە پێشنیازەدا کە لە بەرنامەی نویێ سیاسەتی هاوگونجیاندا ئەمڕۆ ڕایان گەیاند، هەروەها داوا دەکەن کە کۆمەکی دارایی لەو کەسانە ببڕن کە ئامادەنین بچنە ئەو شار و شوێنەی کاریان بۆ دابین دەکرێت. هەرچەندە تا ئێستا ئامارێک نییە بۆ ئەوەی کە ئەو کێشەیە چەند گەورەیە واتا ژمارەی ئەو کەسانە چەندە کە کاری دوور ڕەت دەکەنەوە بەڵام بەلای یان بیۆرکلوندەوە باشتر وایە بکرێتە مەرج تا کێشەی بێکاری بیانیان کەم بکرێتەوە.  هەروەها گەلی لێبراڵ دەڵێن ژنانی پەنابەر بەهۆی ئەوەی کە دەرماڵەی دایکوباوکایەتی هەیە ژنان لەماڵەوە بەلای منداڵەوە زیاتر دەمێننەوە و لە خوێندن و کۆمەڵگە دادەبڕێن هەربۆیە دەبێت ڕێسای دەرماڵە بگۆڕدرێت.

 ئەم پێشنیازانە هەمووی نیشانەی ئەوەیە کە پارتی گەلی لیبراڵ هیچی نویێان لا نییە و مەهمێت کاپلان ئەندامی پەرلەمان لەسەر لیستی ژینگە دەڵێت ئەگەر پارتێک دوای شەش ساڵ کارکردن لە ناو دەستەی حوکوومەتدا نەیتوانیبێت لێکدانەوە و پێشنیازی نوێ لەسەر پرسەکان بێنێتە کایە ئەوە جێی نیگەرانییە بەتایبەت دووبارە کردنەوەی مەرجی زمانی سویدی بۆ بوونە هاوڵاتی ئەوە بۆخۆی ئاماژەیە بە ناپەسەندی پێشنیازەکە.

ئاخر ماوەی شەش ساڵە کاپلان دەڵێت حوکوومەت نەیتوانیوە خوێندنی زمانی سوید پەرە پێ بدات و کەموکورتییەکانی چاک بکات کەچی خەتاکە دەخرێتە سەر کەسی پەنابەر و بیانی.

جا ئەوەی کە گەلی لیبراڵ ئێستا پێشنیازی ئەوەیان کردووە زمانی سویدی مەرجی هاوڵاتیی بوون بێت لەکاتێکدایە کە ژمارەی دەنگەدەرانیان لە دابەزیندایە،

-  وەزیری کاروباری خوێندن یان بیۆرکلوند دەلیت نەخێر هیچ جۆرە هاوپەیوەستییەک نییە ئەو پێشنیازەی ئێمە بۆ کۆکردنەوەی دەنگدەران نییە بەڵکە هەست بە بەرپرسێتی کردنە لەبەرامبەر بە کێشەیەکدا، ڕاپۆرتوانی ڕادیۆی سوید لە بیۆرکلوند دەپرسێت کە ئەم پێشنیازە پێشتر سڤارییەدیموکراتەنا پارتی ناسراو بە دژە بیانی پەسەندیان بووە،

 بیۆرکلوند لەوەڵامدا دەڵێت نەخێر لێکچوون لە سیاسەتی ئێمەو سڤارییەدیموکراتەرنا نییە ئاخر ئەوان دەیانەوێت بیانی لە سویدا بچنە دەر ئێمە پێشوازییان لێدەکەین جارێک وەک پەنابەر کە پێویستیان بە ژیانپارێزی هەیە و جارێک وەک دەستی کار پێویستمانن. پێشنیازەکانمیشان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".