لە ستۆکهۆلم خۆپێشاندانێک بۆ پشتیوانی کەبووڤەند دەگیرێ

4:50 min

ئەمڕٶ لە شاری ستۆکهۆلم خۆپێشاندانێک بۆ پشتیوانی سەدیق کەبووڤەند کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە زیندانی کراوە بە هۆی چالاکی و دامەزراندنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ئێران. لە مانگی ڕابردووەوە کەبووڤەند بۆ ماوەی ٥٣ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتوە.

ماوەی پێنج ساڵە کەبووڤەند چەندین جار نەخۆش کەوتوە و دۆخی تەندروستی زۆر خراپە. لە گوتوبێژێی رادیۆ زایەڵە لەگەڵ ئێلیسابێت لۆفگرێن، بەرپرسی بەشی میدیای ئەمنەستی لە سوید ناوبراو لە سەر ئەو باوەرەیە کەنیشاندانی پشتیوانی لە کەبووڤەند گرینگە.

لۆفگرێن دەڵێ پێموانیە کاربەدەستانی ئێران گوێ بدەن بە خۆپێشاندانێک لە دەرەوەی ئێران. بەڵام یەکجار گرینگە کە بەردەوام دوونیا ئاگادار بکەینەوە هەڵومەرجی ئێران و لە درێژخایەندا فشار بێنینە سەر کاربەدەستانی ئێران.

لە خۆپێشاندانی ئەمڕۆ لە ستۆکهۆڵم چەندین حزبیکوردی و ڕێکخراوی سەربەخۆ دیکە بەژدار دەبن و پشتیوانی خۆیان بەم کەمپەینە نیشاندەدەن. سەرەڕای بەژدارینەبوونی ئەمنەستی لە خۆپێشاندانی ئەمڕۆ بە پێی ئێلیسابێت ئەمنەستی بەردەوام هەوڵدەدات بۆ ڕزگاریکردنی کەبووڤەند و پشتیوانی لەیەنی هاوپەیمان دەکەن.

ئێلیسابێت لۆفگرێن دەڵێ ئێمە پشتیوانی لە کارکردن بۆ ڕزگاریکردنی کەبووڤەند دەکەین بە تایبەتی لەگەل ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ لە ئێران. کەبووڤەند لە زیندانی ئەڤیندایە لە ئێران و ئێمە زۆر لە تەندروستی ئەو نیگەرانین.

کەبووڤەند لە ساڵی ٢٠٠٧ ڕێکخراوی پاراستنی مافع مرۆڤی لە ئێران پێکهێنا و دابەدووای دامەزراندنی ئەو ڕێکخراوە زیندانی کرا. سالی ٢٠٠٨ حوکمی ١١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا. بە پێی ئێلیسابێت لۆفگرێن ئەو حوکمە هیچ بنەمای نیە.

لۆفگرێن دەڵێ هیچ هۆیەک نیە بۆ زیندانیکردنی کەبووڤەند. ئەو حوکمە دەگەرێتەوە سەر چالاکی کەبووڤەند لە ئێران بۆ مافی مرۆڤ و مافی کوردان کە لە ئێران بە شێوەیەکی ئاشتیخوازانە بەڕێوە بردووە.

لە ماوەی ٥ ساڵ زیندانیبوونی کەبووڤەند چەندین کەمپانیە پێکهاتون بۆ پشتیوانی و هەوڵدان بۆ ڕزگاریکردنی. ئەمنەستی ئینتەرناسیوناڵ سێ ڕۆژ لەمەوبەر لەگەل ڕێکخراوی مافع مرۆڤ لە ئێران بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. بە پێی مەعسومە شافعی کەمپەینی ئەمڕۆ لە ستۆکهۆڵم بەشێکە لە کەمپەنیایەکی ئەوروپی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista