
مافی دیاریکردنی نەخۆشییەکانی کۆرپە بۆ هەمووان نییە
هاوڵاتییان وەک یەک بواری ئەوەیان بۆ ناڕەخسێت ئەو پشکنینە پزیشکییە ئەنجام بدەن کە نەخۆشییە بۆماوە مەترسیدارەکان لە کۆرپەکەیاندا دیاری دەکات و پێش لەدایکبوون چارەسەر دەکرێت. لەو بەدواداچوونەدا کە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید (Ekot) نیشانی داوە لە 21 پارێزگا 17 یان ئەم جۆرە چارەسەرە پێشکەش دەکەن بەڵام ژنانی دووگیان لە چوار پارێزگای باکور Västernorrland, Jämtland, Västerbotten, Norrbotten گەر کۆرپەکەیان هەڵگری نەخۆشییەکی بۆماوەی مەترسیدار بێت و نەیانەوێت منداڵەکەیان بەو نەخۆشییانەوە بێتە دونیاوە دەخرێنە بەردەم تاکە ڕێگەیەک ئەویش لەباربردنی کۆرپەکەیە.
بەپێی سەرپزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە ژنانەکان لە ڤێستەربۆتتەن هۆکاری پێشکەش نەکردنی ئەو جۆرە چارەسەرە لەبەر خەرجیییەکەیەتی کە پارێزگا نایەوێت ئەرکەکەی بگرێتە ئەستۆ.
جێی باسە ئەو چارەسەرە بریتییە لە پیتاندنی کۆرپەیە لە قۆناغێکی زۆر سەرەتاییدا کە پێی دەڵێن ئاوڵەمە،پاشان چەند خانەیەکی ئاولەمەکە دەردەهێنرێت بۆ پشکنین گەر جیناتی هەڵگری نەخۆشییەکی تێدا بێت لا دەبرێت و تەنها خەنە تەندروستەکان دەخرێنەوە خانەکانی ئاولەمە.