خەتەنەکردنی کوڕان لە هەموو پارێزگاکان ناکرێت

پێنج پارێزگای سوید خزمەتگوزاریی خەتەنەکردنی کوڕانی پێشکەش ناکەن هەرچەندە سێ ساڵە سەرۆکایەتی کۆمۆن و پارێزگاکان ڕێنماییەکیان ڕاگەیاندووە کە بەو پێیە لە هەموو پارێزگاکانی سوید بواری خەتەنەکردنی کوڕان بڕەخسێنرێت. یەکێک لە هۆکارەکانی  ڕاگەیاندنی ئەو رێنماییە ئەوە بوو کە بەرگرتن لە خەتەنکردن مانای پێشێلکردنی مافی ئازادی ئایینی هەندێک لە هاوڵاتییانە. هەروەها بۆ ئەوەی بەر لەو خەتەنەکردنە نا یاساییانە بگیرێت کە دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر گیانی منداڵان.

 لە چوار پارێزگا Värmland, Örebro, Västernorrland, Jämtland هێشتا بڕیار لەسەر ئەو پرسە نەدراوە و لە  نوێنەرایەتی تەندروستییە لە Västerbottens  خەتەنەکردنی کوڕانیان پەسەند نییە و دەڵێن ئەو کارە پەیوەندی بە خزمەتگوزاری تەندورستییەوە نییە و شتی دیکە دەبێت لەبەر بگیرێت بەتایبەت کە باری ئابووری پارێزگاکە نالەبارە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".