بەشداری لە ڕاپرسییەکاندا کەم بۆتەوە

تاقەت و حەوسەڵەی سویدییەکان بۆ بەشداری لە ڕاپرسییەکان کەم بۆتەوە، ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter) نوسیویەتی ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی بۆ ڕاپرسی لەسەر پرسە کۆمەڵایەتییەکان هەڵدەبژێردرێن و پرسیاریان بۆ دەنێردرێت وەڵام نادەنەوە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە دەرئەنجامی بەدواداچوونەکان وێنەیەکی ڕاست و دروست سەبارەت پرسەکە نادەن بەدەستەوە. بۆ نموونە نوسینگەی ناوەندیی ئامار (SCB)  لە مانگی مای ڕابوردوودا لێکۆڵینەوەیەکیان لەسەر بێکاری ئەنجام دەوە نزیکەی لەسەدا 28 ئەو کەسانەی بۆ ڕاپرسییەکە هەڵبژێردرابوون وەڵامیان نەداوەتەوە.

ڕێژەی وەڵام نەدانەوەکان بەراورد بە حەوت ساڵ پێش ئێستا 10 یەکەی سەدی زیادی کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".