Foto: Martin Hanberg/SR

تووچنەکان خاوەنکارەکەیان بەگرت داوە

پیاوێکی 43 ساڵ بە گومانی  ئازاردانی مرۆڤ دەستگیرکراوە، ئەو پیاوە هاوڵاتی بولگاریایە و پاش سکاڵای سێ تووچن (Bärplockare) لە ناوچەی (Mehedeby) ئوپلاند لای پۆلیس کە ئەو پیاوە هەڵیخەڵەتاندون ، گوایا بە پەیمانی موچە و خانوو بۆ تووکۆکردنەوە هێناونیەتە سوید بەڵام هیچیان وەرنەگرتووە. بە پێی پۆلیس تا ئێستا نازانرێت ئەگەر تووچنی دیکە توشی کێشەی لەو جۆرە هاتبن.

هەر لەو ناوچەیەی ئەم تووچنانەی لێ دەژی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بەردبارانی ژمارەیەک لەو کرێکارانە کراوە کە بۆ ماوەیەک کار هاتوونەتە سوید. ئەمڕۆش سەرپەرشتیکاری کاروباری دارستان سکاڵایان لە دەستگەی کۆکردنەوەی پارەی دەوڵەتی، دەباغە دژ بە تووچنەکان تۆمارکردووە و داوایان کردووە لەو ناوچانە دووریان بخەنەوە چونکە درەختییان بڕیوەتەوە و سوتاندوویانە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".