ئاگردان لە ئیستاد چەندین خانوبەرەی وێرانکردووە

لە شاری لە باشوری سوید لەم حەفتانەی ڕابردوودا چەندین خانوبەرە ئاگر دراون. بە پێی پۆلیسی ئیستاد ئەو ئاگردانانە ئەنقەست بوونە لە لایەن کەسێک یا کەسانێک.

شەوی دووشەم بۆ سێشەممە شەشەمین ئاگردان بوو لە ماوەی 2 حەوتوی ڕابردوودا. لەم ئاگرتێبەردانانە هیچ کەس تووشی زیان نەبووە.

لە دووای ئەو ئاگرتێبەردانانە مەترسیەک هەیە کە دیسان پیرۆمانێک – کەسێک کە نەخۆشی حەز لە ئاگرتێبەردانی هەیە – وەکوو چەندین ساڵ پێش لە هەمان شار بە ئاگرتێبەردان خەریکی وێرانکردن ببێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".