خولی تۆپی پێی ژنان پێش ئەوەڵی ئولیمپیک دەستپێدەکات

یاریەکانی ئولیمپیک لە ڕۆژی هەینی دەست پێدەکەن بەڵام ئەمڕۆ خولی تۆپی پێی ژنان پێشەکی دەست پێدەکات. تیپی نەتەوەیی سوید لەگەل تیپی ئافریقای باشور ئەوەڵ یاری دەکەن.

ساڵی ڕابردوو تیپی سوید لە خولی جیهانی پلەی سێیەمی بەدەست هێنا بەڵام ئەمساڵ لە یاریەکانی ئولیمپیک دڵنیا نین لە پلەیەکی وەها بەرز.