یولیان ئەسانگ پارێزەرێکی نوێی بۆ خۆی دیاری کرد

یولیان ئەسانگ دامەزرێنەری ویکیلیکس دادناسێکی ئێسپانی باڵتەزار گارزۆن وەکوو پارێزەری خۆی دیاری کرد. لە بەیاننامەیەکی هاوبەش گارزۆن و ئەسانگ دەڵێن ئامانجەکەمان ئەوەیە کە دیفاح هەم لە ویکیلیکس هەم لە ئەسانگ بکرێت بە هۆی خراپکاری پرۆسەیی و هەنگاوی غەیرە یاسایی دادگاکان.

بە پێی ویکیلیکس گارزۆن و ئەسانج لە سەفارەتی ئێکوادۆر لە لەندەن  یەکتریان بینیوە. بۆ چەند ماوەیەکە ئەسانگ پەنای بردووە بۆ سەفارەتی ئێکوادۆر بە هۆی ترسی تەحویلدانی بە سوید کە لێرە توشی دادگاکردن دەبێت بە هۆی گومانلێکردنی دەستدرێژی جنسی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista