ژنومێردێکی گومانلێکراو لە دادگا ئازاد کران

لە ئۆستێرسوند ئەو ژنومێردەی دادگایکران سەبارەت بە گومانلێکردنیان لە کوشتنی مەلایەکی ئوزبێکی ئازاد کران.

بە پێی پارێزەری گشتی کریستەر پێتەرسۆن ئەو ژنومێردە هاوکاری کەسێکیان کردووە کە بە نیازی کوشتنی مەلا ئوبید نازارۆڤ کەسایەتی ئۆپۆزیسۆنی ئوزبێکستان هاتووە بۆ سوید.

دادگای ئۆستێرسوند لە بڕیارەکەیدا دەنوسێ کە ئەو ژنومێردە بە مەبەستی کوشتنی نازارۆڤ هاوکاری ئەو کەسەیان نەکردووەو ئەوکەسەی کە هاوکاریان کردووە پارێزەری گشتی نەیتووانیوە نیشان بدات کە هەمان کەسە مەلا نازارۆڤ کوشتوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".