دەستدرێژیی جنسی لە پیاوان زیاد بووە

لە شەش مانگی ڕابردوودا  بەرامبەر بە هەمان کاتی ساڵی ڕابردوو دەستدرێژی کردنی جنسی لە پیاوان بە ٢٠ لە سەد زیادی کردووە.

بەڵام بە هۆی نەبوونی تەجروبە لە لایەن بنکەکانی تیمارکاری زۆر جار یارمەتیکردنی پیاوان زەحمەتە.

بە پێی یەنس لیندبێری دۆکتۆرای ئێتنۆلۆژی ناسینی ئینسان وەکو بوونەوەرێکی کولتووری بۆ ئەو ژنانەی توشی دەستدرێژی جنسی بوونە لە بنکەی تیمارکاری بۆ ژنان یا بنکەی ژینێکولۆگ یارمەتیان پێ دەدرێت. هاوکات ئەو پیاوانەی توشی دەستدرێژی جنسی بوونە تەنانەت بۆ لای نەشتەرسازێک بەڕێ دەکرێن.