wenê: Hussein Malla / SCANPIX SWEDEN

تیپی تۆپی پێی ژنانی سوید لە ئافریقای باشوری بردەوە

لە چوارچێوەی یاریەکانی ئۆلیمپیک تۆپی پێی ژنان وەک باو دوو ڕۆژ بەر لە دەستپێکرنی خولەکە دەستی پێکرد.تیپی ژنانی سوید لە یەکەم یاری خۆیدا لە ئافریقای باشوری بردەوە. لە دووای ٢٠ دەقە یاریکردن سوید ٣ گۆڵی کردبوو و لە ۆتایدا سوید ٤ گۆڵ و ئافریقای باشوریش ١ گۆڵی کردبوو.

ڕاهێنەری تیپی سوید توماس دێبێربی لە یاریەکانی ئۆلیمپیک بە هیوای پلەی پێش فیناڵە. ڕۆژی شەممە تیپی سوید دووم یاری خۆی دەکات. ئەو کات لەگەڵ تیپی ژاپۆن کە یەکەی یاری خۆیان لە کانادای بردەوە.

یاریەکانی ئۆلیمپیک سبەینێ ڕۆژی هەینی دەست پێدەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".